fbpx
Shadow Shadow

بارزانی‌ بۆ سەرۆکی پەرلەمان: ئامادەکاری بکەن بۆ نوسینەوەی دەستوری کوردستان

17:09 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ئاماده‌كاری بکەن بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی هاوچه‌رخ بۆ کوردستان.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئابی 2019، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لەشاری هەولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکارى و پێشهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ تاووتوێكران.

,

بەپێی بڵاوکراوەی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی مەسعود بارزانی لە کۆبونەوەکەدا، بارزانی رایگەیاندووە: “پێویسته‌ پەرله‌مانی نوێ كار بۆ به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزیی نیشتیمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات، لەپاڵ پڕۆسه‌ی چاكسازیدا، ئاماده‌كاری بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان بكاته‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی خۆی”.

,

لەو کۆبوونەوەیەدا وەک نوسینگەى ڕۆژنامەوانى بارزانى ئاماژەیان پێکردووە، بارزانی پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی پارله‌مان دەربڕیوە له‌ چاودێریكردنی كاروباری حكومه‌ت.

,

بارزانی وتوشیەتی: “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی موڵكی هیچ حزب و لایه‌نێك نیه‌ به‌ڵكو موڵكی گه‌لی كوردستانه”.

,

باسکردنى دەستور لەلایەن بارزانییەوە، دوای ئەوە دێت کە لە خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستاندا، لەساڵی 2015 لیژنەیەکى 21 کەسى لە ئەندامانى پەرلەمان پێکهێندرا بۆ نوسینەوەى رەشنوسى دەستورى هەرێم، بەشێک لە کارەکانیانى لیژنەکە تەواو بوو، بەڵام بەهۆى ململانێ سیاسییەکانى ئەو کاتە و داخستنی پەرلەمان لەلایەن پارتی و دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمانەوە، کارى لیژنەکە پەکخرا و تا ئێستا دەستبەکار نەبوونەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل