fbpx
Shadow Shadow

"لە کوردستان ئەگەری بەفربارین هەیە"

بارانی زۆر و زستانێکی سارد.. هەفتەى داهاتوو پلەکانى گەرمای عێراق بەشێوەیەک بەرچاو دادەبەزن

14:47 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

کەشناسێکی بەناوبانگی عێراقی پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما حەوت پلە سیلیزی دابەزێت و بارانیش لە چەند ناوچەیەکی عێراق بەخوڕ ببارێت و دەڵێت، زستانی ئەمساڵ بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو زۆر ساردتر دەبێت.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2019، واسق سەلامی، شارەزا لە بواری کەشناسیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە،”کەشوهەوای عێراق لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی بەخوڕ لە هەندێ ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق”.

.

واسق سەلامی ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەڵکردنی بایەکان لەسەرخۆ دەبن بە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوا، خێرایی بایەکانیش لە 20 کیلۆمەتر تێپەر ناکات لە هەندێ شوێن.”

.

ئەو کەشناسە عێراقییە پێشبینی ئەوەشی کردووە، “هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما حەوت پلەی سیلیزی دادەبەزێت و بەرزترین پلەى گەرما لە دەوروبەری 20 پلەى سەدی جێگیر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوری عێراق.”

.

لەبارەى پلەى گەرمای ناوچەکان، سەلامی دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە پلەکانی گەرما لە عێراق “جیاوازی دەبێت لەگەڵ دوێنی بە چەند پلەیەک، لە باکور (کوردستان) پلەکانی گەرما لە نێوان 29 بۆ 33 پلە دەبێت، لە ناوەڕاستی عێراقیش لەنێوان 33 بۆ 36 پلە دەبێت و لە باشوریش لە نێوان 36 بۆ 39 پلەی سیلیزی دەبێت.”

.

“لە کۆتایی ئەم مانگەدا نزمە پاڵە پەستویەکی بەستەڵەکی کاریگەری دەکاتە سەر کەشوهەوای عێراق، بەو هۆیەشەوە بارانێکی زۆر دەبارێت، لە هەندێ وڵاتانی کیشوەری ئەوروپاش توندەبای بەفراوی ڕوودەدات بۆیە پێشبینی دەکرێت کەشی وەرزی زستانی ئەمساڵ لە عێراق و سوریا و تورکیا زۆر سارد بێت.” واسق سەلامی، شارەزای لە بواری کەشناسی وای وت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل