fbpx
Shadow Shadow

ئەیاد عەلاوی: قاسم سولەیمانی پێی وتم ئێران دژی حکومەتەکەت کاردەکات

13:12 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند، بەبێ ڕەزامەندی ئێران سەرۆکوەزیرانی عێراق دانانرێت، ئیتر سەروەری عێراق لەکوێیە؟!

.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراق لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حوڕەی ئەمریکی ڕاگەیاندووە: “بە شێوەیەکی ڕوون دیارە کە ئێران دەستێکی باڵای هەیە لە دەستێوەردان لە کاروبارەکانی عێراق و هەروەها لە دانانی پۆستی سەرۆکوەزیرانیشدا دەستێوەردانی زۆر دەکات کە ئەوەش جێگەى قبوڵکردن نییە”.

.

هەینی ڕابردوو، ئەیاد عەلاوی دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە و لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “پەرلەمانێک شکستی هێنابێت لە ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری، بێدەنگ بێت لە هەڵمەتی تیرۆرکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی چالاک و ڕۆژنامەنوس، نەتوانێت جێگرەوەیەکی نیشتمانی بۆ شوێنی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە دیاری بکات، ناتوانێت نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی عێراق و ئاواتەکانی بێت.”

.

عەلاوی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ حوڕە ڕایگەیاند، “پێشتر قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران پێی وتم کە ئێران کاردەکات دژی حکومەتەکەم” ئەوکاتەى کە سەرۆکوەزیران بووە.

.

ئەو ڕەتیکردەوە دەستلەکارکێشانەوەى بەهۆی هەڕەشە و فشاری ئێرانەوە بێت و دەڵێت، “ئێمە لە 2010ەوە لە دوژمنایەتیداین لەگەڵ ئێران، ناتوانم ببمە بەشێک لە پەرلەمان کە ناتوانێت داواکاری خۆپیشاندەران بەجێبهێنێت.”

.

عەلاوی باسی لەوەشکرد کە “هەتا ئێستاش لە عێراقدا دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و هێرشکردنە سەریان بەردەوامە و چەند کەسێکیش بەردەوامن لە گەندەڵی و کاری ناڕەوا، خەڵکیش دژی ئەوانە هاتونەتە سەرشەقام”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل