Shadow Shadow

"117 منداڵی داعشی بە ڕەگەز ئەڵمانی لە سوریان"

ئەڵمانیا دەستی بە وەرگرتنەوەی منداڵانی چەکدارانی داعش کردووە

11:28 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد

چوار  منداڵی داعشی بەڕەگەز ئەڵمانی، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەوڵیرەوە گەیەندراونەتەوە ئەڵمانیا.

.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد: لە کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەو چوار منداڵەیان وەرگرتووەتەوە و گەڕێنراوەتەوە وڵاتەکەیان.

.

هاوکات، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو چوار منداڵە لە باکووری سووریاوە وەرگیراونەتەوە و حکوومەتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەکارکردن بۆ گەڕانەوەی منداڵانی دیکەی چەکدارانی داعش بۆ ئەڵمانیا.

.

مانگی تەمووزی رابردوو دادگای کارگێڕی بەرلین بڕیاریدا بە گەڕانەوەی منداڵی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە لە ریزی چەکدارانی داعشدا بوون.

.

بەپێی رۆژنامەکانی ئەڵمانیا، 117 منداڵی چەکدارانی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانین  لە ئێستادا لە باکووری سووریان.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل