Shadow Shadow

زۆربەیان بڕوانامەی پزیشکی و پیشەیین

ئەڵمانیا بڕوانامەی 36 هەزار پەنابەری هاوتای بڕوانامەکانی وڵاتەکەی کردووە

10:31 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی 2018 زیاتر لە  36هەزار بڕوانامەی پەنابەرانی هاوتای بڕوانامەی وڵاتەکەی کردووە.

.

بەگوێرەی ئامارێکی نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا، ڕێژەی ئەو بڕوانامە بیانیانەی کە حکومەتی ئەڵمانیا هاوتای بڕۆانامەکانی وڵاتەکەی کردووە، لە ساڵی 2018 بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردووە بەڕێژەی 20% زیادی  کردووە.

.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ئەو بڕوانامانەی کە هاوتاکراون زیاتر لە 36 هەزار بڕوانامەیە، پشکی شێریش لە و ژمارەیە بەر پەنابەرە سوورییەکان کەوتووە، کە زیاتر لە  پێنج هەزار بڕوانامەیە.

.

نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە، زۆربەی بڕوانامە هاوتاکراوەکان  لە دوو پسپۆری  سەرەکین، پزیشکی و پیشەیی  کە لە ٪61ی بڕوانامەکان پێکدەهێنن.

.

هاوتاکردنی ئەو بڕوانامانە، یارمەتی خاوەنەکانیان دەدات تا لە بوارەکانی خۆیاندا لەو وڵاتەدا کاربکەن.

.

هاوکات،پەیمانگای ئابوری ئەڵمانی، هەنگاوەکانی حکومەتی سەبارەت بە هاوتاکردنی بڕوانامە بیانییەکان بەگرنگ زانیوە، کە دەبێتە هۆی  بەرزکردنەوەی دەستی کار لە بوارە جیاجیاکاندا.

.

جگەلەوە، داوا ی لە خاون کارە ئەڵمانییەکانیش کردووو ئاسانکاری تەواو بۆ ئەو پەنابەرانە بکەن  کە ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل