Shadow Shadow

"خواست له‌سه‌ر مافى په‌نابه‌رێتى 6 هێنده‌ زیادى كردووه‌ "

ئەڵمانیا؛ 63%ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ساڵى پار مافى په‌نابه‌رێتیان پێبه‌خشراوه سورى و عێراقى و ئه‌فغانی بوون

21:19 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى کە له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاوه‌ بڵاوکراوەتەوە، له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا نزیكه‌ى دوو ملیۆن كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌و وڵاته‌ كردووه‌ و زیاتر له‌ملیۆنێكیش كه‌ ئه‌و مافه‌یان پێدراوه‌، كۆچبه‌رى سورى و عێراقى و ئه‌فغانی بوون.

.

 

لەو ئامارەى کە نوسینگه‌ى ئامارى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا بڵاویکردۆتەوە و میدیاكانى ئه‌ڵمانیا بەدواداچوونیان بۆ کردوە، ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى داواى مافى مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیا كردووه‌ له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ى 2 ملیۆن كۆچبه‌ر.

.

فه‌رمانگه‌كه‌ ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌ له‌كۆى 1 میلۆن و 800 هه‌زار كۆچبه‌ر كه‌ داواى مافى په‌نابه‌ریان كردووه‌، 1 میلۆن و 3 هه‌زار كۆچبه‌ر مافى مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌زیاتر له‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه‌ له‌وڵاته‌كانى سوریا و عێراق و ئه‌فغانستانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا كۆچیان كردووه‌.

.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانگه‌ى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه‌ داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ به‌راورد به‌ساڵى پار 6 هێنده‌ زیادى كردووه‌.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، 71% ئه‌وانه‌ى مافى په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ زیاتر ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه‌ له‌ماوه‌ى 5 ساڵى ڕابردوودا ڕوویان له‌ئه‌ڵمانیا كردووه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل