Shadow Shadow

سیناریۆی 2014 دووبارە دەبێتەوە؟

ئەگەر یەکێتی بەشداری حکومەتی نەکرد، قوباد تاڵەبانی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە؟

18:30 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لە ئەگەری بەشداری نەکردنی یەکێتی نیشتیمانی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر، دیار نیە لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت یان دەکشێتەوە.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌نگۆى په‌یامێكى قوباد تاڵه‌بانى بۆمه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى بڵاوبوویەوە کە تێیدا هۆشداری ئەوەیداوە گەر پۆستەکانی یەکێتی بە بەتاڵی بمێننەوە و دواتر بڕیاری بەشداری بدرێت ئەو ئامادە نیە پۆستەکەی وەربگرێت.

.

لەوبارەوە سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “به‌فه‌رمى ئه‌وه‌یان نه‌بیستوه‌ له‌مه‌كته‌بى سیاسىدا قوباد تاڵه‌بانى داواكارى له‌و شێوه‌یه‌ى خستبێته‌ به‌رده‌ست، به‌ڵام له‌وه‌ دڵنیان هه‌ڵوێستى قوباد تاڵه‌بانى هه‌مان هه‌ڵوێستى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیه‌ گه‌ر هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ى به‌شداریكردنه‌وه‌ بدات ئه‌ویش جێ به‌جێ ده‌كات.”

.

هاوکات سەمیر هەورامی بەرپرسی نوسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئاگام لە نامەیەکی لەوجۆرە نیە کە ئاڕاستەی مەکتەب سیاسی کرابێت.”

.

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشدا، گەر مەکتەب سیاسی یەکێتی هەر بڕیارێک بدات، قوباد تاڵەبانیش پێوەی پابەند دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە دووری زانی یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت نەگەنە ڕێککەوتن.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر لە پشکی یەکێتی، ئێستا بەردەوامە لەسەر کارەکانی لە ناو حکومەتی هەرێم، حزبەکەشی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.

.

لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی چەند جارێک هۆشداری ئەوەیداوە، تا پۆستی پارێزگاری کەرکوک چارەسەر نەکرێت بەشداری حکومەت ناکات، بەوەش تاڵەبانی کوڕ، ناچارە یان پێچەوانەی بڕیاری حزبەکەی لە پۆستەکەی بەردەوام بێت یان دەستلەکاربکێشێتەوە.

.

ساڵى 2014 پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پێكهینانى كابینه‌ى هه‌شته‌م ڕێكه‌وتنى سیاسیان واژوو كرد، بەشێک له‌پۆسته‌ وزارییه‌كان كه‌ پێشتر به‌ده‌ست یه‌كێته‌وه‌ بوون به‌ر گۆڕان كه‌وتن، ئەوەش نیگه‌رانى یه‌كێتى لێكه‌وته‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تادا وه‌كو ناڕه‌زایه‌تیه‌ك به‌شدارى نه‌كرد و پۆسته‌كان بە بەتاڵی مانەوە بەڵام دواى ماوه‌یه‌ك به‌شدارى لە کابینەکە کرد.

.

له‌باره‌ى ئەگەری دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2014 و به‌چۆڵى هێشتنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى یه‌كێتى، سەرچاوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتی: ” یه‌كێتى به‌شدارى ده‌كات و پۆسته‌كانىش به‌چۆڵى نامێنته‌وه‌ و قوباد تاڵه‌بانیش ئه‌و گرفته‌ى بۆ دروست نابێت.”

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل