fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرۆکی لیژنەی دارایی: دواخستنی موچە خاڵی لاوازی حکومەتە

“ئەگەر کۆرۆنا بهێڵێت” سبەینێ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر دواخستنی موچە کۆدەبێتەوە

10:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئادار 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دواخستنی دابەشکردنی موچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و شەڕێکی وتار و وەڵامدانەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو بەشێک لە پەرلەمانتاراندا دروست کردووە، سەرۆکی لیژنەی داراییش دواخستنی موچەش بە کارێکی نامەنتقی و خاڵی لاوازی حکومەت ناودەبات و دەشڵێت، سبەینێ لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە.

 .

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی ئازاری 2020، وەزارەتی دارایی موچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی دابەش بکات، بەڵام دوێنێ دابەشکردنی موچەی بەهۆی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە دواخست و ئەوەش ڕەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

.

لەوبارەیەوە زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دواخستنی موچە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو و ڕێکارەکانی حکومەت لەوبارەیەوە نامەنتقیە و خاڵی لاوازی حکومەتە، چونکە دەکرا ڕێکاری دیکە بگیرایەتەبەر بۆ دابەشکردنی موچە”.

.

وتیشی، وەک سەرۆکی لیژنەی دارایی داوای لە ئەندامانی لیژنەکە کردووە و ئەگەر بارودۆخی هاتوچۆ گونجاوبێت بەنیازن لەسەر ئەو پرسە سبەینێ کۆببنەوە، بۆ ئەوەی فشار لە حکومەت بکەن ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە و ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاتوچۆ قەدەغە بێت، ڕەنگە نەتوانن کۆببنەوە و بیر لە ڕێگەچارەی دیکە دەکەنەوە.

.

پرسی دواخستنی موچە، ڕەخنەی توندی لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتییەوە لێکەوتەوە و دواتریش وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا ئەو کەسانەی بە تێکدانی دەرونی خەڵک تۆمەتبار کرد و داوای لە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

.

لەوبارەیەوە زیاد جەبار کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییەوە ئاماژەی بەوەکرد، ڕەخنەکانی پەرلەمانتارانی یەکێتی لە جێی خۆیدا بووە، ئەوە دواخستنی موچەیە دەرونی خەڵک تێکدەدات و نائارامی دروست نەکات، نەوەک ڕەخنەکانی ئەوان کە بۆ بەرگرییە لە مافی هاووڵاتیان.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل