Shadow Shadow

ئەگەر هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەى ڕادەستى بەغداد نەکات چى ڕودەدات؟

08:47 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکى عەرەبى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، بەغداد هەرێمى سەرپشک کردووە لەوەى دەبێت 250 هەزار بەرمیل نەوتیان ڕۆژانە ڕادەست بکەن، یان ئەگەر ڕادەستیشی ناکەن دەبێت پارەکەى لە بەشە بودجەى هەرێم ببڕدرێت.

,

محەمەد دەراجى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: “سەرۆکوەزیرانى عێراق پێویستە تۆزێک لە بیرکردنەوەى سیاسی دووربکەوێتەوە و ئابورییانە بیر بکاتەوە بۆ ئەوەى کورتهێنانى بودجە زیاتر نەبێت لە 36%”.

,

ئەو ئەندامە عەرەبەى لیژنەى دارایی ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەگەر عێراق کێڵگەکانى “فۆسفات” بخاتەوەگەڕ یەک لەسەر چوارى داهاتى نەوت بە عێراق دەدات.

,

دەراجى ئەوەشى ئاشکرا کردووە: “بەغداد هەرێمى کوردستانى سەرپشک کردووە، یان 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەى ڕۆژانە ڕادەستى عێراق بکەن، یان دەبێت پارەى ئەو بڕە نەوتە لە بەشە بودجەیان ببڕدرێت”.

,

لەبارەى ئەو بڕە نەوتەى هەرێم هەناردەى دەکات، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، هەرێم ڕۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانە دەکات بۆیە ئەگەر نەوت ڕادەستى عێراق نەکات ئەوا پارەکەى لێدەبڕدرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل