fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"یارییەکە لە سەرەوە دەستپێدەکات"

ئەگەر عەلاوى لە پێکهێنانى کابینەکەى شکستبهێنێت چى ڕوودەدات؟

16:29 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ئامادەنەبوونى ڕێژەى پێویستى پەرلەمانتاران بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمان و ڕازینەبوونى بەشێک لە لایەنەکان بە کابینەکەى عەلاوى، دەرگاى لە بەردەم شکستى سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراودا کردووەتەوە، دواى نزیکەى مانگێک لە ڕاسپاردنى لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ ئەو ئەرکە.

.

ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو عەلاوى یەکەم گورزى بەرکەوت، کاتێک ژمارەى پێویستى پەرلەمانتاران ئامادەنەبوون بچنە کۆبوونەوەى پەرلەمانەوە تا کابینەکەى بخرێتە دەنگدانەوە.

.

هەرچەندە کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ شەممە هەڵگیرا، بەڵام لەسەر داواى عەلاوى دواخرا بۆ سبەینێ دواخرا، ئەوەش ئاماژەى ئەوەیە کە هێشتا عەلاوى بەربەستى گەورەى لەبەردەمدا ماوە بۆ تێپەڕاندن کابینەکەى کە خۆى بە تەکنۆکرات ناویدەبات.

.

تاریق حەرب، یاساناسى دیارى عێراقى تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “ئەگەر محەمەد تۆفیق عەلاوى، کاندیدى ڕاسپێدراویش نەیتوانى کاروبارەکانى کابینەکەى بەهۆى کێشەى حزبەکانەوە بە تایبەت کورد و سوننە چارەسەر بکات و کاتەکەى تەواو ببێت، ئەوا بەپێى مادەى 76 ى دەستور سەرۆککۆمار دەتوانێت جارێکى تر کاندیدێکى تر لەماوەى 15 ڕۆژدا پێشکەش بکات”.

.

وتیشى، “گەر کاتەکەى عەلاویش تەواو ببێت کە بەپێى دەستور 30 ڕۆژى بۆ دیاریکراوە ئەوا کەمتەرخەمى و تاوانى ئەوى تێدا نەبووە، چونکە ئەو دواخستنە لەلایەن پەرلەمانەوە بووە و ئەو دەسەڵاتى لەو پرسەدا نەبووە، تەنها یەکجار نەبێت داواى دواخستنى کۆبونەوەى پەرلەمانى کردووە ئەوەش بۆ چارەسەرکردنى داوا و خواستى ئەو حزبانەى کە لەگەڵیدا ناکۆکن”.

.

تاریق حەرب ئەوەشى ڕوونکردەوە، ئەمجارەیان هەر بەپێى ئەو مادە دەستورییە پێویست بەوە ناکات سەرۆککۆمار کاندیدى فراکسیۆنى گەورەى پەڕلەمانى بۆ پێکهێنانى کابینەکە ڕابسپێرێت، بەڵکو لەدەسەڵاتى خۆیدایە ڕاستەوخۆ کاندیدەکە دیارى بکات و ڕەوانەى پەرلەمانى بکات، گەر هاتوو عەلاوى شکستى هێنا.

ئەگەر عەلاوى لە پێکهێنانى کابینەکەى شکستبهێنێت چى ڕوودەدات؟

کێشەى سەرەکى عەلاوى تەنها لەگەڵ لایەنە کوردى و سونییەکان نییە، کە هەر لەسەرەتاوە دژى هەنگاوەکانى وەستاونەتەوە بەهۆى هەوڵى بۆ پێکهێنانى کابینەیەکى دوور لەدەستى حزب، بەڵکو لایەنە شیعیەکانیش لەو بارەیەوە دابەشبوون و بەشێکیان ئامادەنین دەنگى پێبدەن.

.

هاوکات عەلى تەمیمى، شارەزاى یاسایی عێراقى پێیوایە، ناکرێت بەپێی ماددەى 76ى دەستور، مافى هەڵبژاردنى کاندیدێکى دیکە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە سنوردار بکرێت، چونکە سەرۆک ئازادە لە دیاریکردنى هەر کەسێکى دیکە، دواى شکستهێنانى گەورەترین کوتلە لە پێشکەشکردنى کاندید.

.

دەشڵێت “ئەگەر پەرلەمان متمانە بە کابینەکەى عەلاوى نەدات و عەبدولمەهدى پۆستەکەى جێبهێڵێت، سەرۆککۆمار دەسەڵاتەکانى سەرۆکوەزیران لەئەستۆ دەگرێت بەپێی ماددەى 81ى دەستور، تا ئەوکاتەى کەسێک بۆ پۆستەکە ڕادەسپێرێت لەماوەى 15 ڕۆژى دواى چۆڵبوونى پۆستەکە”.

.

لەدواى دەستلەکارکێشانەوەیەوە لەسەرەتاى مانگى ڕابردوودا لە پۆستى سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەهدى وەکو سەرۆکوەزیرانى کاربەرێکەر ماوەتەوە، بەڵام دیار نییە لەئەگەرى شکستهێنانى عەلاویدا عەبدولمەهدى دەتوانێت بمێنێتەوە یاخود نا.

.

عەلى ئەحمەد، پسپۆرى یاساى نێودەوڵەتى لە زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “بەپێى مادەى 76ى دەستورى عێراق، تا متمانە دەدرێتە کاندیدى ڕاسپێردراو بۆ کابینەى نوێ، حکومەتى کاربەڕێکەر کیشەى یاسایى و دەستورى نییە و دەتوانێت بەردەوام بێت و کارەکان ڕایى بکات”.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، هەر بەپێى ئەو مادەیە تا پرسەکە یەکلایى دەکرێتەوە سەرۆککۆمار دەتوانێت لاى خۆیەوە کاندیدى بۆ پێکهێنانى کابینەکە ڕابسپێردرێت.

ئەگەر عەلاوى لە پێکهێنانى کابینەکەى شکستبهێنێت چى ڕوودەدات؟

بە پێچەوانەى ئەو بۆچونانەوە، پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا پێیوایە سەرۆککۆمار دەسەڵاتى ڕەهای لەو حاڵەتەدا نییە کە کەسێکى دیکە بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات.

.

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “هەندێک بەشێوەیەکى هەڵە شیکردنەوە بۆ ماددەى 76ى دەستور دەکەن، پێیانوایە سەرۆککۆمار دەسەڵاتى ڕەهاى هەیە بۆ ڕاسپاردنى کەسێکى جێگرەوە بۆ سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو، ئەگەر کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەى دواکەوت، یان کۆبوونەوە کراو متمانەى پێنەدرا.

.

وتیشى، “سەرۆککۆمار بەپێی ماددەى 76 مافى ڕاسپاردنى کەسێکى دیکەى هەیە لە کوتلەى گەورە، بەڵام مافى ئەوەى نییە تاکلایەنە ئەو کەسە دیاریبکات، وەک ئەوەى هەندێک کەس باسی دەکەن”.

.

بەوتەى پەرلەمانتارەکەى دەوڵەتى یاسا، لە ئەگەرى نەبەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەى حکومەت، سەرۆککۆمار مافى ڕاسپاردنى کەسێکى دیکەى نییە بۆ ئەو ئەرکە، بەپێی بۆچوونى خۆى و لەدەرەوەى چوارچێوە دەستورییەکان.

.

ڕونیشیکردووەتەوە، “بەڵام لە ئەگەرى بەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان و متمانەنەدان بە کابینەى وەزارى، پێویستە کاندیدێکى دیکە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ڕابسپێردرێت لەماوەى 15 ڕۆژدا، بەپێی ماددەى 76ى دەستور، کاندیدکە دەبێت لە گەورەترین کوتلە بێت لەرووى ژمارەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل