fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەگەر حکومەتی هەرێم “نەوتی هەموو ساڵەکەى کڕیوە” بۆ دابەشی ناکات؟

18:45 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

هەرێمی کوردستان یەکێک لە ساردترین زستانەکانی ساڵ بەڕێ دەکات و بەهۆیەوە حکومەت پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەت لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا ئاماژەى بەوەکرد کە “نەوتی هەموو هاوڵاتیانمان کڕیوە و پێش زستان دابەشی دەکەین”، ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت، هیچ بڕە نەوتێک نەکڕدراوە و تازە ئەم زستانەش کێشەی نەوت هەروا دەبێت. 

.

هەرچەندە لە ڕۆژى 16ی ئەیلولی 2019 و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە، پێش هاتنى وەرزى زستان نەوتى سپى بۆ هاوڵاتیان دابیندەکرێت، بەڵام تائێستا هاوڵاتیانی هەرێم بەدەست نەبوونی نەوتەوە دەناڵێنن. 

.

ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەل سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم کۆبونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت وتبووی: “نەوتی ھەموو ساڵەکەمان کڕیوە و بۆ ھەر مالێک بەرمیلێک نەوت دابەش دەکەین”.

.

وتیشی، دابینکردنی نەوت لە دەسەڵاتی پارێزگاکاندا نییە و پێویستە حکومەت نەوت بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و ئەوان بەرپرسن لەو کێشەیە. 

.

لە بەرامبەردا کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: “حکومەت هیچ بڕە نەوتێکی نەکڕیوە و تەنها ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتە هەیە کە حکومەتی عێراق تەرخانی کردووە، ئەویش بەشێوەیەکی زۆر خاو دابەشدەکرێت”. 

.

“پێنج ساڵ جارێک هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت وەردەگرێت”

کاروان گەزنەیی ڕوونیکردەوە: “هەرێم پێویستی بە 258 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆ ئەوەی ساڵانە هەر ماڵێک بەرمیلیک نەوتی پێبدرێت، لەو 258 ملیۆن لیتر پێویستییە، 60 ملیۆن لیتری هی ناوچە شاخاوی و زۆر ساردەکانە و لەوێوە حکومەت دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکات، بەڵام ئێستا تەنها 50 ملیۆن لیتری بەغدا هەیە و نەک بۆ هەموو هەرێم، بەشی ناوچە شاخاوییەکانیش ناکات”.

.

بە پشت بەستن بەو ژمارانەی ئەو ئەندامەی لیژنەی سامانە سروشتییەکان، واتە ئەگەر حکومەت خۆی نەوت دابین نەکات و تەنها ئەو بڕە نەوتەی بەغدا بێت، ئەوا هەر ماڵێک لە هەرێم ماوەی پێنج ساڵ جارێک بەرمیلێک نەوتی بەردەکەوێت. 

.

کێشەکە چییە؟

کاروان گەزنەیی ئاماژەی بەوەکرد، کێشەکە ئەوەیە حکومەت تا نەکەوێتە ناو کێشەکەوە بیرناکاتەوە، خەڵک ئێستا دەیەوێت نەوت لە ماڵەکەیدا بێت، نەک ئێستا حکومەت بیر لە چارەسەر بکاتەوە و مانگی چوار نەوت دابەش بکات. 

.

وتیشی، دەبوو لە مانگی هەشتەوە حکومەت بیری لەوە بکردایەتەوە و نەوتی بەسەر دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان دابەش بکردایە و دواتریش ناوچەکانی دیکە و ئەوە بۆ هەموو ساڵێک ڕاستە کە دەبێت وابکات. 

.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە داواش لە بەغدا بکەن ئەو 50 ملیۆن لیترە زیاد بکەن و  ئەوەشی دەمینێتەوە حکومەت خۆی پێش هاتنی وەرزی زستان بیکڕێت و دابەشی بکات، کە لە سەرجەمی ئەوە کێشە و کەمتەرخەمییەشدا، هاووڵاتیان زەرەرمەندی یەکەمن لەم زستانە ساردەدا.

.
ئەگەر حکومەتی هەرێم "نەوتی هەموو ساڵەکەى کڕیوە" بۆ دابەشی ناکات؟

جەختیشیکردەوە، یاداشتی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە، سەبارەت بەو پرسە و نەکڕینی نەوت، بەڵام تائێستا وەڵامی یاداشتەکەشیان نەداوەتەوە.

.

هاوکات لەگەڵ دابەشنەکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا، هەندێک خێرخواز نەوتیان بۆ بەشێک لە کەمئەندامان دابین کردووە و لە نوێترین هەڵوێستیشدا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاری دابەشکردنی نەوتی بەسەر 2000 ماڵدا دا. 

.

نەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەکان کێشەیەکی گەورەیە

هەرچەندە حەوت مانگە حکومەتی هەرێم دەستبەکاربووە، بەڵام تائێستا بێ وەزیری سامانە سروشتییەکان ماوەتەوە و هیچ کەسێک وەزیری ئەو وەزارەتە نییە. 

.

کاروان گەزنەیی باسی لەوەکرد، ئەوە کێشەیەکی زۆر گەورەیە دروست بووە لەبەردەم پەرلەماندا، چونکە لەئێستادا وەک لیژنەی سامانە وزە و سامانە سروشتییەکان نازانن لە کێ بپرسنەوە لەسەر ئەو دۆخە و کێ بانگهێشت بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، چونکە هیچ وەزیر و بەرپرسێکی نییە. 

.

ڕەخنەی ئەوەشی گرت ناکرێت حکومەتێک حەوت مانگە دەستبەکاربوبێت، بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەکانی نەبێت و هەوڵبدات کێشەیەک بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزێتەوە. 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل