Shadow Shadow

ئەگەر ئەم 10 ئاماژانەت لە جەستەت بەدیکرد تەندرووستیت لە مەترسیدایە

18:16 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

بە گوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان، ئەگەر مرۆڤ 10 ئاماژەی لە جەستەی بەدیکرد، ئەوا دەبێت بەزووترین کات پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات، چونکە پێدەچێت ئەو ئاماژانە وەک زەنگێکی  ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بێت کە تەندروستی لە دۆخێکی ناجێگیردایە.

.

قڵیشبوونی زمان، یەکێکە لە نیشانە گرنگەکانەکان نابێت لە کاتی دەرکەوتنیدا فەرامۆش بکرێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ وەشکبوونی جەستە بە هۆی نەخواردنەوەی ئاو بە پێى پێویست.

.

هەستکردن بە ئاوساوی لە هەندێ لە بەشەکانی جەستە، لەگەڵ ڕووتاندنەوەی قژ، ئەو دوو نیشانەیە ئەوە دەردەخەن کە غودەی دەرەقی کێشەی هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت.

.

لەکاتی گۆڕانی ڕەنگی نینۆکەکان، دەبێت بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەێت، چونکە ئەگەری هەیە تووشی خوێن بەربوون بووبیت، یاخود نیشانەی ئەوەیە کە پێدەچێت سەرەتای تووشبوونە بە شێرپەنجەی پێست.

.

لە کاتی تێبینیکردنی پڵەی ڕەش لە هەندێ شوێنی جەستەدا،  بە تایبەتی لە دەوروپشتی مل ئەوە ئاماژەیەکە کە جەستەت دژایەتی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەکات، ئەوەش نیشانەی تووشبوونە بە نەخۆشی شەکەرەی پلەی دوو.

.

دەرکەوتنی زیپکە لە دەمووچاو یاخود لە ژێر چەناکەت، ئاماژەیە کەکێشەت هەیە لە هۆرمۆنی لتستۆستیرۆن، کەوتنی موی برۆ، نیشانەیە بۆ بوونی کێشە لە غودەی دەرەقی، دەبێت زوو چارەسەر بکرێت.

.

ئەگەر پەڵەکانی پێست مایەوە کاڵ نەبوونەوە، سەرەڕای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ئەو ە نیشانەیەکە کە خاوەنەکەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست بووە.

.

دەرکەوتنی موو لە دەموچاوی ژنان بە تایبەتی  ناوچەی سمێڵ و چەناکە، نیشانەیە بۆ بوونی کێشە لە هێلکەدانیدا .

.

لە کاتی هەستکردن بە ئازار و ئاوساوی  لە پەنجەکانت، ئەگەری هەیە لە سەرەتای تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان بێت، ئەگەر سپێنەی  چاو زەرد هەڵگەڕا، ئەوا نیشانەی تووشبونە بە نەخۆشی جگەر.

.

ئەگەر پێستی ژێر چاو ڕەش بووەتەوە، ئەوا دەبێت سیستمی خۆراکی بگۆردرێت  و زیاتر گرنگی بە کاتی نووستن بدرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل