fbpx
Shadow Shadow

ئەگەر ئەمریکا ئەو هەنگاوە بنێت ئێران وەڵامى دەبێت

16:52 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئێران هەڕەشە ئەکات گەر بێت و ئەو هاوپەیمانییەى ئەمریکا لە کەنداو دروستى بکات ئیسرائیلى تێدا بێت وەڵامى توندى دەبێت، هەروەها بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى ئێران وەسفى دەکات.

.

عەباس موسەوى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: “تاران پێی وایە دروستکردنى هاوپەیمانییەکى لەو جۆرە لە کەنداو پێویست نییە و ئاڵۆزییەکانى زیاد دەکات، وە بوونى کیانێکى جولەکە لەو هاوپەیمانییە ناڕەوایە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هەڕەشەشە بۆ سەرمان لە جێگیرکردنى دۆخى ناوچەکە”.

.

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئاشکراشى کرد: “بۆ ئێران ڕەوایە بەرپەرچى بەشدارى ئیسرائیل بداتەوە لەو هاوپەیمانییە، ئەنجامەکەشى لە ئەستۆى ئەمریکا و ئیسرائیلە”.

.

ئەمریکا دەستى بەهەنگاوەکانى دروستکردنى هاوپەیمانییەک کردووە، بانگەشەى ئەوەش دەکات کە ئەو هاوپەیمانییە بۆ پاراستنى ئاسایشى کەنداوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل