fbpx
Shadow Shadow

لیژنەى دارایی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەى کۆبووەوە

ئەگەری زۆرە هەفتەى داهاتوو پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەند بکرێت

18:18 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لەگەڵ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەکە پەسەندکرا، سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕاپۆرتەکە دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى چاكسازى و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى كۆتایى لیژنه‌ی دارایی، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه، 7ی کانونی دووەمی 2020، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سرور بارزانى و قوباد تاڵەبانی و تیمێکی حکومەت کۆبوونەوە.

.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواین گفتوگۆ و تاوتوێى ته‌واوى ماده ‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى له ‌خانه‌نشینى و موچه ‌و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان-عێراق كرا و چه‌ندین پرسیار و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاترى پڕۆژه‌یاساكه‌ ئاڕاسته‌ى خرانه‌ڕوو.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت، له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتى لیژنه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا و بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممەش لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه‌  له‌ئه‌گه‌ری بوونى هه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌كى یاسایی.

.

هاوکات، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان، ڕاپۆرتەکە پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە، هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت”.

.

هاوکات سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕەتیکردەوە لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و تیمەکەی حکومەت باسیان لە دروستکردنی هەژمار کردبێت بۆ پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و ئاماژەی بەوەکرد: “لە ڕابردوودا ڕەنگە پێشنیازی لەو شێوەیە کرابێت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا نا و ئەوەی باس دەکرێت تەنها قسەیە و هیچ بڕیارێک بۆ ئەو بەمەبەست بوونی نییە”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل