fbpx
Shadow Shadow

ئەگەرى زۆرە ئه‌مڕۆ هه‌رێم و به‌غداد ڕێکكه‌وتنه‌كه‌یان “واژوو بكه‌ن”

11:11 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بۆ جارێکى تر ئەمڕۆ شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغداد، بە وتەى پەرلەمانتارێکى ئاگادار لە پرسەکە، پێدەچێت ئەو ڕێککەوتنەى لەنێوان هەرێم بەغداد لە ئارادایە لەم سەردانەى ئەمڕۆ واژوو بکرێت.

,

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ى کانونى یەکەمى 2019، جارێکى دیکە شاندێکى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداد ده‌كاتەوە، لەوبارەیەوە بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتارى کورد لە عێراق تایبەت بە ناس کوردى وت: “سه‌ردانه‌كه‌ به ‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى قۆناغه‌كانى دواترى دانوستانى نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌یه‌ و پێده‌چێت ڕێکكه‌وتنه‌كه‌شیان واژوو بكه‌ن”.

,

به‌ختیار شاوه‌یس ئەوەشى ئاشکراکرد: “دانوسته‌كانى هه‌رێم و به‌غداد له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى گرنگ بوون، له‌وانه‌ به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم، ئەو ڕێککەوتنەش ته‌نها واژوو كردنه‌كه‌ى ماوه‌ و ته‌واوى قۆناغه‌ سه‌خته‌كانى دانوستانى بڕیوه”‌.

,

ئه‌و پەرله‌مانتارهى فراکسیۆنى یەکێتى لە عێراق، به‌ ئومێدیش بوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان شاندەکەى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ به‌ واژووکردنى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ كۆتایى بێت، وتیشی: “هیچ گرفتێك نایه‌ته‌ به‌رده‌م ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستاى بارودۆخى عێراق كه‌ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانەوەى پێشکەشکردووە”.

,

پێشتریش له‌ لێدوانێكى تایبه‌تیدا بۆ ناس كورد، سه‌عد حه‌دیسى، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ئاشكرایکرد، به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غداد هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ریش سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ جێبه‌جێده‌كات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل