fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکى کورد دەستیلەکارکێشایەوە

“ئەگەرى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵى په‌رله‌مانتارانى ئێران هەیە”

09:50 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پەرلەمانتارێکى کوردى ئێران، میدیا ناوخۆییەکانى ئەو وڵاتە دەڵێن ئەگەر هەیە دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵى پەرلەمانتاران ڕووبدات، وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌به‌رامبه‌ر دۆخى خراپى خەڵک و گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە.

.

دوێنێ لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى ئێران دژى گرانکردنى نرخى بەنزین، محمد قسیم عوسمان په‌ڕله‌مانتارى ئێران كه‌ كورده‌ و خه‌ڵكى شارى بۆكانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌ دەستى لەکارکێشایەوە.

.

بەپێی میدیاکانى ئێران، له‌ئێستاشدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى ترى ئێران وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌به‌رامبه‌ر دۆخى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵكیدا له‌به‌رامبه‌ر گرانكردنى نرخى به‌نزین ئەگەر هەیە ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه‌.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، مه‌حمود سادقى پەرله‌مانتار كه‌ خه‌ڵكى تارانى پایته‌خته‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى نوسیوه‌ و ده‌یه‌وێت ڕاده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مانى بكات.

.

پێشتریش ئه‌میر ئابادى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى ئێران باسى له‌وه‌ كردبوو، په‌ڕله‌مان ڕه‌خنه‌ى له‌ كات و شێوازى جێبه‌جێكردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى بۆ گرانكردنى نرخى به‌نزین گرتووه‌ و له‌گه‌ڵیدا نه‌بووه‌.

.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارى میدیا ناوخۆییه‌كانى ئێران، ژماره‌یه‌كى زۆرى په‌ڕله‌مانتارانى ئێران له‌گه‌ڵ بڕیارى گرانكردنى نرخى به‌نزیندا نه‌بوون و پێیانوابووه‌ حكومه‌ت له‌ده‌ركردنى كۆمه‌ڵێك بڕیاردا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا ناكات.

.

خۆپیشاندانه‌كانى ئێران به‌هۆى بڕیارى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌ش داواى له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى کردووە ڕێوشوێنى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر موڵكى گشتى و ئاژاوه‌گیڕى ده‌كه‌ن بۆحكومه‌ت دیاریبكات.

.

دوێنێش عەلى خامنەیی ڕابەرى باڵاى ئێران پشتیوانى بۆ بڕیارى گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە بۆ سێ هێندە دەربڕى، کە شەقامى ڕووبەڕووى حکومەت کردووەتەوە و خۆپیشاندانى بەرفراوانى لێکەوتووەتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل