fbpx
Shadow Shadow

"یەکەمین نەوەی عێراقییەکان دواى سەدام دژی گەندەڵی و ستەم هاتونەتە سەرشەقام"

ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات

09:32 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەکتەر و سینەماکارێکی بەناوبانگی ئەمریکی، پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات و ستایشی خۆپیشاندەرانى عێراقى دەکات.

,

شارون ستۆن، ئەکتەر و سینەماکاری دیار و بەناوبانگی ئەمریکی وێنەیەکی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدادی بڵاوکردووەتەوە و لە تویتێکیدا نوسیویەتی: “یەکەمین نەوەی عێراقییەکان دژایەتی گەندەڵی دەکەن، لە پاش ڕژێمی سەدام حسێنەوە”.

,

ستۆن ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەدوای سەدام حسێنەوە بۆ یەکەمین جار نەوەیەک پەیدا بوون، کە شەڕ دەکەن لەپێناوی دیموکراسی و کۆتایی هاتنی گەندەڵی، هەروەها چونەتە مەیدان لەپێناو ژیان و داهاتوی خۆیان”.

,

ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە ئەوەشى نوسیوە: “ئابوری عێراق داڕوخاوە و گەندەڵی سەرجەم دام و دەزگاکانی گرتووەتەوە، بەهۆی خۆپیشاندانی ئەم نەوە نوێیەی عێراقەوە بۆ دژایەتی گەندەڵی سەدان گەنج کوژراون”.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ و دواتریش لە25ی هەمان مانگەوە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی شارەکانی عێراق دژی “گەندەڵی و خراپی باری گوزەران”یان دەستیان پێکردەوە، بەهۆی توندوتیژییەکانیشەوە زیاتر لە 250 کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و شەش هەزار کەسیش بریندار بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل