fbpx
Shadow Shadow

ئەکتەرى سەرەکى ئەو فیلمە کوردییەى کە مشتومڕى زۆرى ناوەتەوە بۆ ناس کورد دەدوێت

14:28 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-ئەحمەد مستەفا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکى کورتە فیلمێکى کوردى بڵاوکرایەوە کە دیمەنى ماچکردنى نێوان کاراکتەرى کوڕ و کچێک پیشان دەدات و بەو هۆیەوە رەخنەیەکى زۆر لە فیلمەکە گیرا.

.

محەمەد شێروانى، ئەکتەرى سەرەکى فیلمەکە لە لێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى راگەیاند “ماوەی 10 ساڵە لە بواری ھونەری سینەما کار دەکەم، لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا ھیچ شتێک ھێندەی ئەو دیمەنە بەبێ مانایی دەنگدانەوەی نەبووە”.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو دەنگدانەوە خراپە و خراپ تێگەیشتن لە کارەکە بێتاقەتی کردووە، تا ئەو رادەیەی قسەی لەسەر نەکات.

.

جەختیشى کردەوە ” کارەکەی من پێویستی بە روونکردنەوە نییە، چونکە شتێکی نائاسایی رووینەداوە”.

.

بەوتەى محەمەد شێروانى، لەو کاردانەوانەوە تێگەشتووە ئاستی بینەری کورد چۆنە و توانای تێگەشتن بۆ کارێکی ھونەری لەچ ئاستێکدایە.

.

کورتە فیلمی (فڕینی بەرد)، کورتە فیلمێکی کوردییە و تێیدا باس لە خۆشەویستی نێوان کچ و کوڕێک دەکات، بەڵام لە فیلمەکەدا چەند دیمەنێکی تێدایە، کە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی لێدەگرن و پێیانوایە، لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگای کوردیدا ناگونجێت.

.

 

لە ناوەڕۆكی فیلمەكەدا هاتووە: مامۆستا كچێكی شارییە، لە لادێیەك وانە دەڵێتەوە، لەو لادێیە لە پەیوەندیی خوشەویستیدایە، لەگەڵ شێرۆی كوڕی لادێكە، لە نێوان كوڕی ئاغای لادێكە و شێرۆ و مرۆڤایەتی دەبێت دانەیەك هەڵبژێرێ.

.
فیلمەكە بە پاڵەوانیەتی محەمەد شێروانی و كاردینا هێمن و سیروان گلییە، لەگەڵ بەشداری هەریەك لە ئەكتەران شاخەوان مستەفا و ئەحمەد مەحمود و مازی چین عەزیز، جگە لەمە چەندین كۆمبارس تێیدا بەشدارن كە ژمارەیان نزیكەی 50 كەسە.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل