fbpx
Shadow Shadow

ئەو گەنجەی لە زاخۆ دایک و باوکی کوشت خۆشی گیانیلەدەستدا

21:06 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆ دایک و باوکی خۆی کوشت و بە برینداری دەستگیرکرا، خۆشی گیانیلەدەستدا

،

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “گەنجەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە و تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە”.

 

وتیشی، ئەو پۆلیسەشی کە لە ڕووداوەکەدا برینداربوو، تەندروستی جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.

،

پێشتر وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە قەزای زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ دایک و باوکی خۆی کوشت و، دوای ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسدا، پۆلیسێکیشی برینداکرد و لەو نێوەندەشدا، خۆشی بریندرابوو.

،

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل