fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسانى یەکێتى باس لە دوو ئەگەر دەکەن

ئەو گۆڕانکارییە “زۆر گەورەیە” چییە کە بافڵ تاڵه‌بانی دەڵێت ده‌بێته‌ جێگەى سه‌رسوڕمان؟

14:42 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد – تایبەت

“گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ سه‌رتان سوڕده‌مێنێت”، بافڵ تاڵەبانى بەم قسەیەى دەرگاى لەبەردەم چەندین پرسیار و ئەگەرى جیاجیادا کردەوە، لەسەر دۆخى ناوخۆى یەکێتى بەتایبەتى و هەرێم بەگشتى کە ئەگەر هەیە ڕووبدەن.

.

بەڵام ئەو گۆڕانکاریی و ئەگەرانە چین؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە کە تا ئێستا بێ وەڵام ماونەتەوە و ناس کورد لەم بەدواداچونە تایبەتەدا و لەزارى چەند بەرپرس و سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتییەوە شیکردنەوەیان بۆ دەکات.

.

قسەکانى بافڵ تاڵەبانى کوڕە گەورەى مام جەلال و یەکێک لە دەستڕۆیشتوترین بەرپرسەکانى یەکێتى، ڕۆژى شەممە 28ى ئەیلولى 2019، لەمیانەى دیدارێکیدا هات لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنوسان کە تێیدا لەبارەى بارودۆخى یەکێتى و هەرێم و عێراق و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتى قسەیکرد.

.ئەو گۆڕانکارییە "زۆر گەورەیە" چییە کە بافڵ تاڵه‌بانی دەڵێت ده‌بێته‌ جێگەى سه‌رسوڕمان؟

بافڵ تاڵەبانى لەوتەکانیدا بە ئاشکرا باسى لە نیگەرانى حزبەکەى کرد لەبارەى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى، هەروەها لەبارەى بارودۆخى ناوخۆیی حزبەکەیەوە جەختیکردەوە، کە شتێک بەناوى باڵباڵێن نەماوە.

.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا بافڵ تاڵەبانى لەبارەى کۆبوونەوەى نێوان به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی ‌و مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی وتی “سه‌رتان ده‌سوڕمێت كه دواى ئەم دانیشتنە‌ كێ و كێ داده‌نیشن”.

.

قسەکانى بافڵ تاڵەبانى هاوکاتن لەگەڵ گرژبوونى پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى، بەهۆى ڕووداوى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى بۆ چوونە هەولێر، هەروەها هاوکاتن لەگەڵ نزیکبوونەوەى کۆنگرەى چوارەمى ئەو حزبە کە بڕیارە لە 7ی کانونى یەکەمى ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

.

ئەگەرى یەکەم: نزیکبوونەوە لە گۆڕان

نزیکبوونەوەى یەکێتى و گۆڕان دواى پچڕانى پەیوەندییەکانى نێوانیان بە یەکێک لە ئەگەرەکان دادەنرێت، بەو پێیەى هەردوولا ئێستا دەربڕینى ناڕەزاییان لەسەر جێبەجێنەکردنى رێککەوتنەکانیان لەگەڵ پارتى خەریکە کۆیان دەکاتەوە.

.

هه‌ڵۆ پێنجوێنى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى پێیوایە یەکێک لە ئەگەرەکان نزیکبوونەوەى یەکێتى و بزوتنەوەى گۆڕانە، کە لەدواى هەڵپەساردنى ڕێککەوتنى نێوانیانەوە لەساڵى ڕابردوودا لەلایەن گۆڕانەوە ساردى تێکەوتووە.

.

پێنجوێنى بە ناس کوردى وت “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمە دوو هێزى سیاسین و له‌یه‌ك زۆندا قورسایى و كاریگه‌رى سیاسیمان زیاتره‌، ده‌كرێت له‌زۆر خاڵیشدا هاوبه‌ش بین، بۆیه‌ ئه‌گه‌رى نزیكبوونه‌وه‌ى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان و ڕێكکه‌وتنى نوێ به‌دوور نازانم”.

.ئەو گۆڕانکارییە "زۆر گەورەیە" چییە کە بافڵ تاڵه‌بانی دەڵێت ده‌بێته‌ جێگەى سه‌رسوڕمان؟

وتیشى “ئێستا زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى له‌به‌رژه‌وندى خه‌ڵكه‌ به‌تایبه‌تى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر مه‌له‌فى به‌غدا و کۆمەڵێک مه‌له‌فى تریش له‌هه‌رێم”.

.

سەرەڕاى ئەوەى گۆڕان و یەکێتى هەریەکەیان بە جیا ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتى کردووە بۆ پێکهێنانى حکومەت، بەڵام ئێستا  هەردوولا ناڕازین لەسەر جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ پارتى.

.

لەلایەکی ترەوە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژى یەکێتى ڕۆژى یەکشەممە، 29ى ئەیلولى 2019، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا کۆبوونەوەى نێوان حزبەکەى و گۆڕانى بە پێویست زانى پێش کۆبوونەوەى سێ قۆڵى کە گۆڕان داوایدەکات، ئەوەش بە ئاماژەى هەوڵى یەکێتى بۆ باشکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ گۆڕان لێکدەدرێتەوە.

.ئەو گۆڕانکارییە "زۆر گەورەیە" چییە کە بافڵ تاڵه‌بانی دەڵێت ده‌بێته‌ جێگەى سه‌رسوڕمان؟

هەرچەندە لە کۆنفڕانسەکەدا لەتیف شێخ عومەر ئامادەنەبوو وەڵامى پرسیارى تایبەت بە مەبەستى قسەکانى بافڵ تاڵەبانى بداتەوە.

.

بەوتەى هه‌ڵۆ پێنجوێنى: “نزیكبونه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى له‌هه‌ر قۆناغێكدا ئەگه‌ر ڕووبدات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ڕونادات ئەگه‌ر ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان لەگەڵ پارتى یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌، نزیكبونه‌وه‌كه‌ ئەگه‌ر ڕوبدات ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتییه‌وه‌ هه‌یه‌”.

.

ئەگەرى دووەم: یەکخستنى یەکێتى پێش کۆنگرە

 

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کەمتر لە دوو مانگى ماوە بۆ بەستنى کۆنگرەى چوارەم، ئەو کۆنگرەیەى کە زۆرترین چاوى لەسەرە، بەو پێیەى دواى پێنج ساڵ دواخستن دەبەسترێت.

.

بافڵ تاڵەبانى کە بە یەکێک لە جەمسەرە دیارەکانى ناو حزبەکەى دادەنرێت، لە ئێستادا وەک بەشێک لەبەرپرسانى دیکەى حزبەکەى جموجۆڵى زۆرى دەستپێکردووە و ڕۆژانە کۆبوونەوەى جیاجیا لەگەڵ ڕێکخستنەکانى حزبەکەى دەکات، بۆیە بەوتەى بەشێک لە بەرپرسانى یەکێتى دوورنییە ئەو گۆڕانکارییەى باسى دەکات پەیوەندى بە کۆنگرەوە هەبێت.

.ئەو گۆڕانکارییە "زۆر گەورەیە" چییە کە بافڵ تاڵه‌بانی دەڵێت ده‌بێته‌ جێگەى سه‌رسوڕمان؟

بافڵ تاڵەبانى لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەبارەى کۆنگرەوە وتبووى “کۆنگره‌ گۆرِانكاریی گه‌وره‌ دێنێته‌ ئاراوه‌ و یه‌كێتی نوێ ده‌كاته‌وه‌ و هه‌یكه‌لییه‌تی حزب گۆرانكاری تێدا ده‌كرێت و ده‌یكاته‌ پارتێكی مۆدێرن”، ره‌تیشیكردبووەوە كۆنگره‌ بۆ دورخستنەوە و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ كه‌س رێكبخرێت.

.

بەوتەى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى بەرپرس لە یەکێتى بۆ ناس کورد کە له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئاماده‌ نه‌بوون ناویان بهێنرێت، بافڵ تاڵه‌بانى هەوڵى چڕوپڕى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنى چه‌ند پرسێكى ناوخۆیى یه‌كێتى، له‌وانه‌ بارگرژیى په‌یوه‌ندى نێوان ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌پێش به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌م و له‌و بارەیە‌شه‌وه‌ هه‌نگاوى زۆرى بڕیووه‌.

.

باسیان له‌وه‌شكرد، به‌شێك لە وتەکانى بافڵ تاڵەبانى په‌یوه‌ندیان به‌دۆخى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌بووه‌، بۆ نمونه‌ له‌ ماوه‌كانى ڕابردوودا هەوڵێکى زۆرى له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى ناوچه‌كه‌ داوه‌ كه‌ پێشتر یه‌كێتى بوون یاخود له‌ حزبى تر بوون بۆ ئه‌وه‌ى بگەڕێنەوە ناو یه‌كێتی، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیه‌وه‌ “وه‌ڵامى ئه‌رێنى” وه‌رگرتووه‌ و پێده‌چێت له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌و باره‌وه‌ گۆڕانكارییه‌ك بێته‌ ئاراوه‌.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل