fbpx
Shadow Shadow

ئەو گوندەى بەغدادی تێدا کوژرا چ لایەنێک کۆنتڕۆڵی کردووە و چەندە لە تورکیاوە دوورە؟

12:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو “نزیکەى هەشت کۆپتەری ئەمریکی” بۆردومانی گوندێکیان کرد لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، دواتر بەرپرسانى ئەمریکا و عێراق و هەسەدە و تورکیا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی و چەند فەرماندەیەکی داعشیان ڕاگەیاند.

.

ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، “سەرەتا کۆپتەرەکان تەقەیان لە خانوویەک و ئۆتۆمبێلێک کردووە لە دەوروبەری گوندەکە و دواتر چەند سەربازێک دابەزیوون بۆ ناوچەکە.”

.

بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانى ئەمریکا و عێراق و تورکیا، ئەو گوندەی کە ئەبوبەکر بەغدای لێ کوژراوە ناوی “باریشا”ـیە لە پارێزگای ئیدلب.

.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ئەو گوندە دەکەوێتە ناوچەى حارمییە لە پارێزگای ئیدلیب و کەوتووەتە سەر سنوری تورکیا و دراوسێیە لەگەڵ شاری ریحانییەی تورکی.

ئەو گوندەى بەغدادی تێدا کوژرا چ لایەنێک کۆنتڕۆڵی کردووە و چەندە لە تورکیاوە دوورە؟

.

هەربەپێی نەخشەکان، دوری نێوان ئەو گوندە و دەروازەى بابولهەوا کە دەکەوێتە سنوری سوریا و تورکیا نزیکەى 14 کیلۆمەترە.

ئەو گوندەى بەغدادی تێدا کوژرا چ لایەنێک کۆنتڕۆڵی کردووە و چەندە لە تورکیاوە دوورە؟

.

دوری گوندی باریشا بە پێ لە سنوری تورکیا زیاتر لە حەوت کیلۆمەترە.

ئەو گوندەى بەغدادی تێدا کوژرا چ لایەنێک کۆنتڕۆڵی کردووە و چەندە لە تورکیاوە دوورە؟

.

لەڕووی سیاسیی و سەربازییەوە، گوندەکە و تەواوی ناوچە و پارێزگاکە (ئیدلب) لەژێر کۆنتڕۆڵی چەند گروپێکی چەکداری ئیسلامی و ئۆپۆزسیۆندایە.

.

دەستەى تەحریر شام کە پێشتر ناویان “بەرەی نوسرە” بوو دەسەڵاتی ڕەهایان لە ناوچەکە هەیە و لە شەڕی بەردەوامدان لەگەڵ سوپای سوریا و ڕوسیا.

.

ڕۆژانە و بە بەردەوامی فڕۆکەکانی سوریا و ڕوسیا بۆردومانی ناوچەکانى ئیدلیب و دەوروبەری دەکەن، لە ڕێککەوتنى سۆچی نێوان تورکیا و ڕوسیا، پارێزگای ئیدلیب و دەوروبەری بووە بەشێک لە ناوچەى لە چەک داماڵین بەڵام ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێنەکرا.

ئەو گوندەى بەغدادی تێدا کوژرا چ لایەنێک کۆنتڕۆڵی کردووە و چەندە لە تورکیاوە دوورە؟

.

چەند چالاک و ڕۆژنامەنوسێک لە ناوچەکە وێنەى ئەو ناوچەیەیان بڵاوکردووەتەوە کە ئۆپراسیۆنەکەى تێدا ئەنجام دراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل