Shadow Shadow

ئەو کەسەى لە هەولێر نیشانەى لە داعش گرتەوە بووە سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا

14:55 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

 

ناس کورد-

 

پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بۆرس جۆنسۆنی وەک سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژارد و ناوبراو دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 23ی تەموزی 2019) پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، کە پارتێکی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە، بۆرس جۆنسۆنی وەک سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژارد و جۆنسۆن دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.

.

لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی جۆنسۆن، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پڕۆسەی برێکزێت تەواو دەکەن و خەونی بەریتانییەکان بەدیدەهێنن، هەروەها پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

.

بۆریس جۆنسن ساڵی 2015  سەردانی هەولێری کرد و بە چەکێکی دەستی پێشمەرگە نیشانەی لە داعش گرت، کە ئەوکات سەرۆکی شارەوانی لەندەن بوو.

.

سەرۆکى نوێى پارتى پارێزگارانى بەریتانیا ناوى تەواوى ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆنە، لە دایکبووی 19ی حوزەیرانی 1964ە و لە 2001 بۆ 2008 ئەندامی پەرلەمان بووە لەناوچەی ھێنلی، لە 2004 وەزیری سێبەری ھونەر بووە و لە ساڵی 2004  بۆ  2016 بووەتە دووەمین سەرۆکی شارەوانی لەندەن، هەروەها  لە ساڵی 2016ەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل