fbpx
Shadow Shadow

ئەو کەسانەی سودمەندبوون لە 400 ملیارەکەی ڕۆشنبیری سلێمانى ئاگادار دەکرێنەوە

20:05 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

پاش ئەوەی ئاشکراکرا کە بەهەدەردان لە خەرجکردنی پارەکەی پایتەختی ڕۆشنبیری کراوە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی بە نوسراوێک داوای لە سەرجەم ئەو هونەرمەند و دەزگایانە کردووە کە سودمەند بوون لەو پارەیە، پێویستە لەماوەی مانگێکدا ڕوونیبکەنەوە کە پارەکەیان چی لێکردووە؟.

,

پێشتر ناس کورد لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری ئاڤان جەمال، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو 400 ملیار دینارەی بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری سلێمانی تەرخانکراوە، بەهەردەردانی پێوەکراوە و زۆر پڕۆژە هەبووە پارەی بۆ وەرگیراوە و پڕۆژەکە هەر بوونی نییە.

,

سپاردە جەمال، وتەبێژی ڕۆشنبیری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بە نوسراوێک داوامان لە سەرجەم ئەو هونەرماندانە کردووە کە سودمەند بوون لە مینحەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی بۆ کارێکی هونەری، بەڵام تائێستا بەرهەمەکانیان تۆمار نەکردووە یان ئەنجامنەداوە، پێویستە لەماوەی مانگێکدا سەردانمان بکەن و هۆکاری دواکەوتنەکەیمان بدەنێ”.

,

وتیشی، ئەو کەسانەی کە پڕۆژەکەیان دواکەوتووە پێویستە هۆکاری دواکەوتنەکەی ڕوونبکەنەوە، ئەگەر هۆکارەکە باوەڕپێکراو بوو، ئەوا ماوەیەکی دیکەی بۆ دیاریدەکرێت بۆ ئەنجامدان، ئەگەریش دەرکەوت ئەو کەسە نایەوێت پڕۆژەکە ئەنجامدات یاخود پارەکەی بۆ شتی دیکە خەرجکردبێت، ئەوا پێویستە پارەکە بگەڕێنێتەوە.

,

هاوکات ئاڤان جەمال، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پێویستە لە دوای ئەو مانگە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی، کۆپیەکی ئەو پرۆژانەمان بۆ بنیرێت کە ئەنجامدراون، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەین لە چۆنێتی ئەنجامدانیان، چونکە ئەگەر بە باشی ئەنجام نەدرابن لێپێچینەوە دەکەین”.

,

سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری وتیشی، ئەو پڕۆژانەشی کە ئەنجام نەدراون، ئەوا دەکەوێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، بەڵام وەک چۆن لە ڕابردوودا فشاریان کردووە ئێستاش فشار دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانە ئەنجامبدرێن، یاخود پارەکان بگەڕێندرێنەوە و نەفەوتێن.

,

پێشتر لەبارەی چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پارەیەوە بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی لە لیدوانیکیدا بۆ ناس کورد ڕەتیکردەوە بەهەدەردانیان کردبێت و ڕایگەیاند: “من بەڕێوەبەرم و بە ئارەزووی خۆمە چۆن و بۆ کێ خەرج دەکەم، کێش قسە دەکات با بیکات”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل