fbpx
Shadow Shadow

"داوای محەمەدی برای دەکات کە شەهید بوو"

ئەو کچەى بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە قاچی لەدەستدا: بۆچی ناتوانم وەک ئێوە ڕاوەستم؟

14:17 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد –

نیوه‌ڕۆیه‌كى پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێی ڕۆژى 10ى ئۆكتۆبه‌ر، فڕۆكه‌كانى سوپاى توركیا تۆپبارانى گه‌ڕه‌كى غه‌ربیان له‌ ڕۆژئاواى قامیشلۆ كرد.

.

سارا و محه‌مه‌د یوسفى براى كه‌وتنه‌ به‌ر تۆپبارانى سوپاى توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌شت هاوڵاتى دیكه‌ش كه‌ دانیشتووى هه‌مان گه‌ڕه‌ك بوون شه‌هید و برینداربوون، گه‌رچى محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 12 ساڵ تا گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژیاندا مابوو، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ باوشى باوكیدا گیانى له‌ده‌ستدا و ساراى خوشكیشى کە تەمەنی شەش ساڵە قاچێکی لەدەستدا.

.

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، سارا پاش شه‌ش ڕۆژ مانه‌وه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لام له‌ قامیشلۆ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بە ئاگا هاتووەتەوە و قسه‌ی کردووە، له‌ یه‌كه‌م وشه‌شیدا وتویه‌تى: “كوا قاچم؟ كه‌ى ئه‌توانم بڕۆم؟ بۆچى ئێوه‌ ئه‌توانن بڕۆن و من ناتوانم؟ كوا محه‌مه‌د؟”

سارا کە بەهۆی بۆردومانەکەوە قاچی لەدەستدا تائێستا نازانێت لە بۆردومانەکەدا محه‌مه‌دى برا شه‌هید بووه‌، ته‌ندروستى خۆشى جێگیر نییه‌، كاتێك پرسیارى لێده‌كرێت ده‌ست به ‌گریان ده‌كات و كاریگه‌رى  تۆپبارانى توركیا له‌سه‌ر ده‌روونى هێشتا ماوه‌، هەرکاتێکیش پزیشكه‌كان سه‌ردانى ده‌كه‌ن ئه‌و ته‌نها ده‌پرسێت “كه‌ى قاچه‌كانى خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه‌”.

.

دایكى سارا سەرباری ئازاری شه‌هیدبوونى كوڕه‌كه‌ى، شه‌ش ڕۆژە گیرۆده‌ى ئازارى سارایه‌، ئه‌و به‌ هاوار نیوزى ڕاگه‌یاندووه‌: “ڕه‌وشى خێزانه‌كه‌م وه‌سف ناكرێت، ئه‌و ماڵوێرانیه‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتووه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، سارا نازانێت چى ڕویداوه‌ و به‌رده‌وام پرسیارى محه‌مه‌د ده‌كات.”

.

ئەگەرچی دایكى له‌ دۆخێكى خراپدایه‌، به‌ڵام زوو زوو سارا لێى ده‌پرسێت كوا قاچى من، چۆن ئێوه‌ ده‌توانن له‌سه‌ر قاچى خۆتان بوه‌ستن و من ناتوانم؟ كه‌ى ده‌توانن ئێره‌ جێبهیڵم و محه‌مه‌د ببینم؟

.

دایكى سارا داواى له‌ ڕێكخراوى مافى مرۆڤ و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه‌، هاوكارییان بكه‌ن تا سارا له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ى تێدا ده‌ژیت ڕزگارى ببێت و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ بكرێت، تا بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو ژیانى ئاسایی خۆى و هاوڕێكانى، چونكه‌ وه‌ك دایكى ده‌ڵێت، “سارا له‌ دۆخى ده‌روونى زۆر خراپدایه‌.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل