fbpx
Shadow Shadow

"دادوەر بۆ لای توێژەری کۆمەڵایەتی ناردووە"

ئەو ژنەی ئەمڕۆ کوژرا بە دادوەری وتووە کەهاوسەرەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە، بەڵام دەستگیر نەکراوە

23:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەو ژنەی ئەمڕۆ، لە بەردەم دادگای هەولێر کوژرا پێشتر بە دادوەری کەیسەکەی وتووە کە هاوسەرەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە بۆیە لێی جیا نابێتەوە بەڵام بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.

.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2019،  له‌بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی شاری هەولێر، پیاوێك به‌ شەش فیشه‌ك هاوسەرەکەی خۆی كوشت و دواتر ده‌ستگیركرا.

.

بڵند مستەفا، کە پارێزەری ئافرەتە کوژراوەکەیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای هەولێر کوژرا ساڵی 2010 هاوسەرگیری لەگەڵ بكوژەكە كردووە و هیچ منداڵێکیان نییە.”

.

ئەو باسی لەوەکرد، كوژراوەكە لە مانگی 11ی 2017 لەسەر سکاڵای هاوسەرەکەی بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، دەستگیکراوە و ئافرەتەکە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە هەر بۆیە بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە، بەڵام بە لێبوردنی گشتی کەوتووە و دوای ساڵێک و چوار مانگ لە زیندان ئازاد کراوە”.

.

پارێزەری ژنە کوژراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئازادكردنی نێردراوەتە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراو، تا باوكی و مێردەکەی بەڵێننامەیانـدا كە سەلامەتی گیانی بپارێزن، دواتر ژنەكە گەڕاوەتەوە ماڵی باوكی لە گوندی جمكە و بنبێرز لە دەوروبەری هەولێر.

.

بڵند مستەفا باسی لەوەشکرد، ئافرەتی كوژراوەکە، دوای ئازادبوونی لە دادگای باری كەسێتی هەولێر داوای جیابوونەوەی تۆماركردووە، بەتۆمەتی ئەوەی لەلایەن مێردەکەیەوە هەڕەشەی كوشتنی لەسەرە، بەڵام مێردەکەی داوای جیابوونەوەکەی ڕەتدەکردەوتەوە.

.

ژنە کوژراوەژە بە پارێزەرەکەی وتووە هاوسەرەکەی دەیەوێت بیکوژێت بۆیە نایەوێت جیا بێتەوە.

.

“دوای شەش دانیشتنی دادبینی بە بەڵگەی یاسایی بۆ دادگا سەلمێنرا كە ئەو پیاوە هەڕەشەی كوشتنی لە ژنەكە كردووە و بە بڕیاری دادوەری باری كەسی هەولێر هەردووكیان رەوانەی لای توێژەری كۆمەڵایەتی كرابوون”، پارێزەری ژنە کوژراوەکە وای وت.

.

بڵند مستەفا پارێزەری ژنە کوژراوەکە وتی: ” ئەمڕۆ هەردووكیان کاتی بینینی توێژەری كۆمەڵایەتیان هەبووە،  ئافرەتی كوژراو بۆ لای توێژەری كۆمەڵایەتی چوبووە دادگا، پیاوەكەشی چووە و زانیویەتی ژنەكەی لەناو دادگایە و یەكسەر چۆتە دەرەوە و نەچۆتە لای توێژەری كۆمەڵایەتیش، دوای ئەوەی ئافرەتەکە لە دادگا دەرچووە و لەبەردەم دادگا مێردەكەی کوشتی.”

.

پارێزەری ئافرەتە کوژراوەکە باسی لەوەکرد، ژنەکە تەنها لە دادگا وتویەتی مێردەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە و لە پۆلیس سکاڵای تۆمارنەکردووە بۆیە دەستگیر نەکراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل