fbpx
Shadow Shadow

ئەو ژنەى لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ئێران سوتێنران گیانى لەدەستدا

13:52 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

کەمێک پێش ئێستا ئەو ژنەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ئێران دەرمانخوارد کران و سوتێنران لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.

.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی چیا ناسر، هاوسەری هێمن باقی بە ناس کوردی وت، “کەمێک پێش ئێستا چیا بەهۆی سەختی برینەکەى گیانى لەدەستداوە.”

.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هەواڵی گیانى لەدەستدانی چیا بڵاوکرایەوە بەڵام دواتر برایەکی هێمن هەواڵەکەى ڕەتکردەوە بەڵام جەختیکردەوە لە خراپی دۆخی تەندروستی چیا.

 

محسین باقی، برای هێمن باقی بە ناس کوردی وت، “بەگوێرەی پشکنینە پزیشکییەکان، دڵی تەنها 1%  لێی دەدا و بەشێکی زۆری جەستەیشی سوتابوو.”

.

هەر دەربارەی ڕووداوەکە، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەدواداچوونمان بۆ ئەو ڕووداوە کردووە و دەزگا ئەمنییەکانی ئێران پێیان ڕاگەیاندووین کە چەند کەسێکیان لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکردووە”.

.

وتیشی، ئەوان نوێنەری حکومەت و هاوڵاتیانی هەرێمن لەو وڵاتە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بە سزا گەیاندنی تاوانباران، بەڵام ئەوەش کاری دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانە و ناتوانن تەواوی وردەکارییەکان بخەنەڕوو.

.

هێمن باقی و چیا ناسری هاوسەری و دایکی چیا کە خەڵکی شاری هەڵەبجەن، دوای ئەوەی بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئێرانیان کردبوو، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێمن باقی و چیا ناسڕ دەرمانخوارد کران و دواتر سوتێنرابوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل