fbpx
Shadow Shadow

"خۆپیشاندانەکان بە ڕێکارى لابەلا خامۆش نابن"

پەیامەکانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا

11:16 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، لەسەردانەکانیدا بۆ بەغدا چەند پەیامێکى بەبەرپرسانى ئەو وڵاتە گەیاندووە، کە خۆپیشاندانەکانى بەهەندێ “ڕێکارى لابەلا خامۆش نابن”، ئامادەیی خۆشیان نیشانداوە هەر هاوکارییەک کە بۆ گەڕانەوەى سەقامگیریی و ئارامى پێویست بێت.

.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە وتارێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ى تشرینى دووەمى 2019 لە دیدارى ئاشتى و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە زانکۆى ئەمریکى لە دهۆک بەڕێوەدەچێت لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە وتى “ماوەیەکى زۆر لەمەوبەر پێشبینى ئاکامێکى لەو جۆرەمان دەکرد، کاتێک دەستور پشتگوێخرا، یەکەم زەنگى ئەو مەترسییە ئێمە لە هەرێمەوە لێماندا”.

.

وتیشى “ئەوەى روودەدات ئەنجامى بوونى 15 ساڵ هەڵەى سیاسی و ئابورى و پشتگوێخستنى دەستوورە، چارەسەر ئەو وەیە کێشە و ناڕەزاییەکان بەقەبارەى خۆیان ببینرێت و خوێندنەوەى دروستییان بۆ بکەین”.

.

نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، دەبێت و درک بە مەترسیییەکانى دۆخەکە بکرێت “وانەزانین بەهەندێک رێکارى لابەلا خامۆش دەبێت، داواکارى نەوەى تازە پێویستى بە پێناسەکردنەوەیەکى تازەى ئەرک و مافەکانە”.

.

باسى لەوەشکرد، بۆ بۆ گەیاندنى ئەو پەیامانە چونەتە بەغدا و ئامادەیی هەرێمیان پیشانداوە بۆ هەر هاوکارییەک کە بۆ گەڕانەوەى سەقامگیریی و ئارامى عێراق پێویست بێت، چونکە ئەو سەقامگیرییە لە بەرژەوەندى کورد و عیراقدایە.

.

“بەغدا رەهەند و قوڵایی ستراتیژى هەرێمە، دەبێت لەچوارچێوەى سەروەرى عێراقدا مافەکانمان پارێزراو بێت و پەرەیان پێبدەین، ئێمە بۆ ئەوە لەبەغدا بوین و هەموو هەوڵێکماندا کە پێکەوە بیر لە چارەسەرى راستەقینە بکەینەوە، کە لەئاست توڕەیی گەلدا بێت، ئەوەش بەرپرسیارێتى هەمومانەو کەس ناتوانێت خۆى لێ بدزێتەوە”، نێچیرڤان بارزانى وایوت.

.

نێچیرڤان بارزانى شەوى دووشەممەى ڕابردوو بەشداریکرد لەکۆبوونەوەى 12 لایەنى سیاسی عێراقى کوردى، کە تێیدا نەخشەڕێگایەکیان ئامادەکرد و 45 رۆژ مۆڵەتیان بۆ حکومەت دیاریکرد، تا جێبەجێى بکات، ئەگەرنا کاردەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت.

.

ئەمە دووەم سەردانى نێچیرڤان بارزانى بوو بۆ بەغدا لەماوەى ئەم مانگەدا، کە لەگەڵ بەرپرسان و سیاسەتمەدارانى ئەو وڵاتە کۆبووەوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم و بەغدا و تاوتوێکردنى پرسی خۆپیشاندانەکانى عێراق.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل