Shadow Shadow

ئەو پیاوە کێیە لەکاتى ئاگرەکەى نۆتردامدا دەردەکەوێت؟

13:34 چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تویتەر و فەیسبوک و چەند تۆڕێکى تر، گرتە ڤیدیۆیەکى ئاگرەى کڵێسای نۆتردام لە پاریس بڵاوکراوەتەوە کە بەپێی قسەى بڵاوکەرەوەکان، کەسێک لەکاتی ئاگرەکەدا لە مەمەڕی دەرەوەى کڵێساکەدا هاتوچۆ دەکات.

گرتە ڤیدیۆییەکە لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆی ئاگرەکە لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنییەوە گیراوە، ئاگرەکە لە ئێوارەى دووشەممە دەستیپێکرد و تا کاتژمێرەکانى بەرەبەیانى سێشەممە بەردەوام بوو، پاشان کەسێک لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت ئەو پیاوە کێیە ؟!

.

هەندێک لە کەسانەى سەرنجیان داوە لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکە دەڵێن، “هیچ پیاوێکى ئاگرکوژێنەوە لە ژوورەوە نییە، ئەى ئەو کەسە کێیە؟!”

سەرنجێکی دیکەى بەکارهینەرێک دەڵێت، “ئەو پیاوی ئاینی کڵێساکە نییە، ئاگرکوژێنەوە نییە، ڕۆبی درێژیشی لەبەر نەکردووە.”

بەپێی ڤیدیۆی کواڵێتی بەرزیی ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ئاگرەکە دەردەکەوێت، (لە خولەکی 42ی ئەو ڤیدیۆیەى خوارەوە)، پیاوێک جلی سەلامەتی درێژی لەبەرکردووە و بە هەمان ئەو شوێنەدا دەچێت کە لە ڤیدیۆ بڵاوکراوە ناڕوونەکەى تویتەردا دەردەکەوێت.

.

.

بەپێی ڤیدیۆ کواڵێتییە بەرزەکە دەردەکەوێت ئەو کەسە سەر بە تیمی ئاگرکوژێنەوەیە، بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەى ئەوە دەکەن ئاگرەکەى نۆتردام بە ئەنقەست بووە.

داواکاری گشتیی پاریس ڕایگەیاند، بەدوری دەزانن ئاگرەکەى نۆتردام بەبێ ئەنقەست بووە و هیچ ئاماژەیەکیش نییە بیسەلمێنێت بە ئەنقەست بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل