fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"فەرماندە ئەمریکیه‌ کوژەکەی سوپای پاسداران"

ئەو پیاوەی نرخی کەلە سەری بە مردویی یان بە زیندویی 15 ملیۆن دۆلارە.. له‌ كرماشان له‌دایك بوه‌

23:30 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد –

عەبدولرەزا شەهلاویی، یەکێک لەفەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانە و  ئەمریکا بەدوایدا وێڵە و 15 ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسەی ڕادەستی بکات.

.

پیاوێکی نامۆیی بەڕەگەز ئێرانیە، تا ئێستا هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی لە میدیاکانی ئێراندا بڵاونەکراوەتەوە، تەنانەت بەدرێژایی زیاتر لە 40 ساڵی تەمەنی لەنێو دەزگا سەربازییەکانی ئێراندا ئەمریکا نەیتوانیوە زیاتر لەیەک وێنەی ناوبراوی دەست بکەوێت، تاکە وێنەش کە دەستی کەوتوە، وێنەیەکی ناڕونیەتی، ئەویش ئەو کاتە بڵاویانکردەوە کە داوای دەستگیرکردنی ناوبراویان کرد.

.

ئەو کەسە نادیارە، بێ وێنه‌یە، عەمید عەبدولرەزا شەهلاوییە، فەرماندەی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

.

شەهلاوی هەرچەندە ئەندامی سوپای پاسدارانە بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بە فەیلەقی قودسەوە نییە لە ئێستادا، یەکێکە لە فەرماندە هەرە چالاکەکانی سوپای پاسداران و سەرپەرشتیاری چالاکییە دەرەکییەکانی سوپاکەی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها سەرپەرشتیاری هێزە ئێرانییەکانە لە یەمەن.

.

شەهلاوی بۆ ماوەیەکی زۆر ناوێکی نەناسراو بو لە میدیاکان کەسێکی دیار نەبوە، بەڵکو تەنها ناوی لای دەزگا هەوڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەبوە، بەڵام لەسەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە ناوی دەرکەوت و ئەویش ئەو کاتەی کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەوڵدراوە لەهەمان ڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانیدا عەبدولرەزا شەهلاویش بکوژن لە یەمەن بەڵام ناوبراو ڕزگاری بوە لەو باڵەخانەیەی کە بۆردومان کراوە لە یەمەن.

.

شەهلاوی تەمەنی 61 ساڵە و لەشاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوە.

.

لەساڵی 2003 بەشێوەیەکی فەرمی چووەتە عێراق بۆ ئەوەی بەشداری بکات لەڕیزەکانی موجاهیدنی خەلق بۆ شەڕکردن دژی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.

.

هەروەها بەپێی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لە 20ی کانونی دووەمی 2007 شەهلاوی لە شاری کەربەلا پێنج سەربازی ئەمریکی بەدەستی خۆی کوشتوە، هەروەها لەنێوان ئەو ساڵانەشدا بەشدار بوە لە ڕفاندنی چەندین سەرباز و هاووڵاتی دیکەی ئەمریکی لە عێراق.

.

پێشتریش شەهلاوی جێگری قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بوە و لەساڵی 2008ەوە ناوی خراوەتە لیستی تیرۆریی ئەمریکاوە.

.

بەپێی زانیارییەکانیش شەهلاوی لەسەرەتای 2015ەوە بەرپرسی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانە لە یەمەن و بەفەرمیش هاوکاری میلیشیا حوسییەکانی کردوە.

.

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا باسی لەوەکردوە :”شەهلاوی ڕۆڵێکی زۆر خراپی هەبوە لە تێکدانی پلانەکانی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە یەمەن و بەشداریکردوە لە داڕشتنی پلانی پەلاماردانی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق و  ئەفغانستان و  یەمەن.  ئەمریکا بەفەرمی ناوی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و داواشی کردوە کە بەزیندویی یان بە مردویی بدرێت بە دەستەوە و لەبەرامبەریشدا 15 ملیۆن دۆلاریشی کردوە بەخەڵات بۆ ئەو کەسەی دەیدات بە دەستەوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل