fbpx
Shadow Shadow

ئەو پزیشکەى لە خۆپیشاندانەکانى هەولێر “لێیدرا” لەلایەن دادگاوە بە بڕی 13 میلۆن دینار سزادرا

20:00 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

شایان عەسکەری، ئەو پزیشکەی کە ئێستا پەرلەمانتارە و لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی پزیشکان و فەرمانبەران دژی پاشەکەوتی مووچە بەشداری کرد، لەلایەن دادگاى هەولێرەوە بەبڕی13  ملیۆن دینار سزادرا.

,

شایان عەسکەری، لە خۆپێشاندانەکانی 25ی ئازاری 2018، وەک پزیشکێک بەشداریکرد و لەلایەن دوو کەسەوە کە لە خۆپیشانەکاندا هێرشیانکردبوە سەری سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، بەتۆمەتی ئەوەی ناوی ئەو دوو کەسەی زڕاندووە.

,

شایان عەسکەری، کە ئێستا ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕانە لە پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە: “ئەمرۆ بڕیاری دادگام بەدەست گەیشت کە من دەبێت بڕی 11 ملیۆن دیناری عیراقی بدەم بە وانەی سکاڵایان لێ کردبووم، هەروەها بڕی دوو ملیۆن دیناری عیراقیش بۆ پارێزەرەکانیان، واتە بە ھەمووی دەبێت 13 ملیۆن دیناری عیراقی ڕادەست بکەم”.

,

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردووە: “منیش سکاڵای خۆم تۆمار کردووە لەسەریان، هەرکات دادپەروەری دادگا بڕیاریدا من لەسەر ھەقم، ھەر بڕە پارەیەک بۆ من بێتەوە، دەیبەخشم بە نەخۆشانی شێرپەنجە”.

,

شایان عەسکەرى باسی لەوەشکردووە، ھەرچەندە ئەوان ئێستا پارەی ئەو دەبەن بەو سکالایەی کردبوویان، بەڵام ئەو خۆی بە براوە دەزانێت و داوای دادپەروەریش دەکات.

 

ئەو پزیشکەى لە خۆپیشاندانەکانى هەولێر "لێیدرا" لەلایەن دادگاوە بە بڕی 13 میلۆن دینار سزادرا ئەو پزیشکەى لە خۆپیشاندانەکانى هەولێر "لێیدرا" لەلایەن دادگاوە بە بڕی 13 میلۆن دینار سزادرا ئەو پزیشکەى لە خۆپیشاندانەکانى هەولێر "لێیدرا" لەلایەن دادگاوە بە بڕی 13 میلۆن دینار سزادرا ئەو پزیشکەى لە خۆپیشاندانەکانى هەولێر "لێیدرا" لەلایەن دادگاوە بە بڕی 13 میلۆن دینار سزادرا

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل