fbpx
Shadow Shadow

ئەو وڵاتەی لە بەرامبەر دڵخۆشبوونى هاوڵاتییەکانى پارەیان پێدەبەخشێت

19:35 چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2019
article image

 

ناس کورد-

خانمێکی لوبنانی دانیشتوی ئەبوزەبی ڕایگەیاندووە، لە ترافکێکدا چەند کەسێک ڕایانگرتووە و پێیان وتوە کارمەندى وەزارەتى دڵخۆشى ئەو وڵاتەن و لە بەرامبەر ئەوەى دڵى خۆش بێت و زەردەخەنە بکات نزیکەى 150 دۆلاریان پێداوە.

.

خانمە لوبنانیە بە پێگەى “تەیار”ى ڕاگەیاندووە، ئەو کەسانە لێیان پرسیووە، بۆچی نیگەرانی بە دەموچایەوە دیارە؟ پاشان پرسیارى ئەوەیان لێکردووە چ شتێیک نیگەرانى کردووە.

.

پاشان خانمە لوبنانیەکە دەڵێت: “پێیان وتم وەزارەتی دڵخۆشی بڕی 500 درهەم کە دەکاتە 140 دۆلار، دەبەخشێت بە تۆ و هیوای خوازە بە ڕوخۆشی  بتبینێت”.

.

ئەو خانمە ئاماژەى بەوەشکردووە، دڵخۆشە کە وڵاتى ئیمارات بەو شێوەیە گرنگی بە دانیشتوانەکەی دەدات.

.

..

 

وەزارەتی دڵخۆشی لە ئیمارات لە ساڵی 2016 دروستبووە، وەزیری ئەو وەزارەتەش پێی دەوترێت وەزیری دەوڵەت بۆ دڵخۆشى.

 

گرنگترین کارەکانیشی بریتین لە ڕێکخستنی هەموو ئامانج و هەوڵەکانی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی و بەرنامەکانی بۆ بەدەستهێنانی دڵخۆشی کۆمەڵگا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل