fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەو هۆکارانەى ڕێگرن لەدیاریکردنى وتەبێژ لەلایەن خۆپیشاندەرانى عێراقەوە

21:34 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

دواى ڕووداوەکانى ئەم دواییە و هەڵمەتى دژ بە خۆپیشاندەران لە عێراق، هەڵمەتێک بۆ دیاریکردنى وتەبێژ و رێگەپێدراوى خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردووە، چاودێران و ڕۆژنامەنوسانیش چەند هۆکارێک دیاریدەکەن کە ڕێگرن لەبەردەم خۆپیشاندەران لەبارەى پێکهێنانى سەرکردایەتى، یان دیاریکردنى وتەبێژێک کە بەناویانەوە قسە بکات.

 .

لە خۆپیشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکەى عێراق کە زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامە، هیچ کەس و لایەنێک نوێنەرایەتى خۆپیشاندانەکان ناکەن و تەنها نوێنەرى خۆپیشاندانەکان ئەو دروشمانەن کە ڕۆژانە بەرزیان دەکەنەوە.

 .

عەلا مستەفا مامۆستا لە کۆلێژى ڕاگەیاندنى زانکۆى بەغدا بە ماڵپەڕى جەزیرەى ڕاگەیاندووە، خۆپیشاندانەکانى ئێستا خەڵکى جۆراوجۆرى تێدایە، لە قۆناغى فشاردان بۆ بەدیهێنانى داواکارییە ڕەواکان و ڕاستکردنەوەى پڕۆسەى سیاسی.

 .

وتیشى “دیاریکردنى وتەبێژ بەناوى خۆپیشاندەرانەوە، ڕێڕەوى ڕاستەقینەى خۆپیشاندانەکان دەگۆڕێت، دیارینەکردنى وتەبێژ هانى هەمووان دەدات بەشێوەیەکى باش بەردەوامى بە کارەکەیان بدەن”.

 .

عەلا مستەفا پێیوایە، دەکرێت وتەبێژى خۆپیشاندەران کاتێک دیاریبکرێت کە خۆپیشاندانەکان بکەونە قۆناغى چنینەوەى بەرهەمەوە، ئەوەش هێشتا دورە.

 .

خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان بەرزکردووەتەوە، لەوانە دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت، ئەو داوایەشیان بەدیهات کاتێک عادل عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکرد و پەرلەمانیش لەسەرەتاى ئەم مانگەدا پەسەندیکرد. بەڵام هێشتا خۆپیشاندەران سورن لەسەر ناڕەزاییەکانیان تا تەواوى داواکانیان جێبەجێ دەکرێت.

 .

ئەحمەد ئەبیەز توێژەرى کاروبارى سیاسی ڕایگەیاند، نەبوونى گوتارى روون لەلاى هەندێک لە خۆپیشاندەران، ڕێگرە لەبەردەم دیاریکردنى وتەبێژ بەناوى خۆپیشاندەرانەوە، پێویستە چالاکوانان لیژنەیەکى ڕاگەیاندن دروستبکەن کە نوێنەرایەتى گۆڕەپانى تەحریر و خۆپیشاندەرانى سەرجەم پارێزگاکانى دیکە بکەن.

 .

وتیشى “لەچەند ڕۆژى داهاتوودا سەرکردایەتى ڕاستەقینەى خۆپیشاندانەکان دەردەکەون، لەگەڵ ڕوونبوونەوەى نەخشەڕێگاى بنیاتنانى داهاتویەکى باش بۆ عێراق”.

 .

تا ئێستا لەناو خۆپیشاندەراندا جموجۆڵ بۆ دیاریکردنى وتەبێژ یان سەرکردایەتى خۆپیشاندانەکان گفتوگۆى لەسەر نەکراوە، هەرچەندە لەسەرەتاى خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەلایەن لیژنەکانى پەرلەمانەوە بانگهێشتکران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داواکارییەکانیان، بەڵام ئەوانیش خۆیان وەکو نوێنەرى تەواوى خۆپیشاندەران نەناساند.

 .

ڕۆژنامەنوس رامى ساڵحى پێیوایە، دیاریکردنى وتەبێژ بەناوى خۆپیشاندەرانەوە، لە گۆڕەپانى تەحریر یان پارێزگاکانى دیکە، کارێکى قورسە، ئەوەش چەند هۆکارێکى لەپشتەوەیە، کە دیارترینیان نەبوونى متمانەى جەماوەرە بە دیاریکردنى هەر کەسایەتییەک، لەبەرئەوەى خۆپیشاندانەکان لەخۆوە دروستبوون، ترس هەیە لە فرۆشتنى دۆزەکە لەلایەن هەر لایەنێکەوە کە بۆ ئەو ئەرکە رابسپێردرێت.

 .

ئاماژەى بەوەشکرد، بۆچونێک هەیە کە خۆپیشاندەران بە ئامانجى گۆڕینى تەواوەتى چینى سیاسی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، بەو هۆیەشەوە هیچ پێویست ناکات کەسێک دیاریبکرێت بۆ دانوستان یان دانیشتن لەگەڵ هەر حزبە دەسەڵاتدارەکاندا.

 .

خۆپیشاندەران تا ئێستا سورن لەسەر بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکانیان تا سەرجەم داواکانیان جێبەجێدەکرێت، سەرەڕاى ئەو توندوتیژییانەى بەرانبەریان دەکرێت، کە دواتریشیان لە شەوى هەینى ڕابردوودا بوو لە گۆڕەپانى سەنک لە بەغدا.

 .

بەبڕواى ئەحمەد سوهەیل نوسەر و رۆژنامەنوس، زۆربەى خۆپیشاندەران چوار داواکارى سەرەکییان هەیە، کە بە لەکارخستنى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى دەستیپێکرد، پاشان بە دەرکردنى یاسایەکى دادپەروەر بۆ هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، دواتر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان.

 .

پێشیوایە، پرسەکانى دیکە بوونى نیگەرانییە لەبارەى ئەگەرى ئەوەى هەندێ لایەن سوارى شەپۆلى خۆپیشاندانەکان بن و روانگەى خۆیان بەناوى خۆپیشاندەرانەوە بخەنەڕوو، لە خۆپیشاندانەکانى 2015 دۆخێکى گشتى دروستبوو لەبارەى نەبوونى متمانە بە نوێنەرانى خۆپیشاندانەکان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل