fbpx
Shadow Shadow

ئەلێکسی بۆرکۆف کێیە و بۆچى رووسیا داواى دەکات؟

بۆرکۆف؛ئەو هاکەرەى ئیسرائیل ڕادەستی ئەمریکای کرد و پوتینیش داوای دەکات

11:18 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بۆرکۆفی هاکەر چەندین تاوانی هاککردنی زانیاری تایبەت و دزینی سامانی هاووڵاتیانی لە جیهاندا، ئەو باندێکی گەورەی تاوانکاریی ئەلیکترۆنی دروستکردبوو، بەڵام دوای نزیکەی چوار ساڵ لە زیندانەکانی ئیسرائیل گوازرایەوە بۆ ژورە تاریکەکانی ئەمریکا.

.

ئەلێکسی بۆرکۆف ناوی هاککەرێکی بەناوبانگ و مەترسیداری ڕوسییە، بەیانی ڕۆژی (سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019)، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لەڕێگای فڕۆکەخانەی ئۆرشەلیمەوە لەژێر دۆخێکی ئەمنی توندا ڕەوانەی ئەمریکایان کرد و ڕادەستی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا (سی ئای ئەی)یان کرد.

بۆرکۆف؛ئەو هاکەرەى ئیسرائیل ڕادەستی ئەمریکای کرد و پوتینیش داوای دەکات

.

ئەلێکسی بۆرکۆف تەمەنی 29 ساڵە و دامەزرێنەری ماڵپەری “کاردبلانیت”ە  کە لەڕێی ئەو ماڵپەرەوە چەندین ژمارە حسابی بانکی هاووڵاتیانی ئەمریکای فڕۆشتوە، بەپێی وتەی وەزارەتی دادی ئەمریکاش “بۆرکۆف دزەی کردووەتە نێو سێرڤەری سەدان کۆمپیوتەری بەکارهێنەرانی ئەو ماڵپەرەوە”.

.

لەساڵی 2009 بۆ 2013، ئەلێکسی بۆرکۆف زانیارییەکانی ناو زیاتر لە 120 هەزار کارتی زیرەکی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە ماڵپەرەکەی خۆیەوە فڕۆشتوە و لەڕێگای ئەو کارتانەشەوە 20 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.

.

ئەو هاککەرە ڕوسیە یانەیەکی ئەلیکترۆنی ئۆنلاینی بەناوی یانەی “بۆرکۆف” دروستکردوە کە وەکو گروپێک بەکاری هێناوە بۆ کۆکردنەوە  و کۆبوونەوەی خۆیی و ژمارەیەک لە هاککەرە مەترسیدارەکانی دیکەی جیهان کە لەڕێگای ئەو گروپەوە پلانی چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی هاوبەش و کاری تاوانکاری ئەلیکترۆنیان داڕشتوە.

.

لەڕێگای ماڵپەرەکەی بۆرکۆفەوە هاککەرەکان و بەشێک لەبەرکاهێنەرانی ماڵپەرەکە ڕۆژانە کڕین و فرۆشتنیان بە کاڵا و کەلوپەلە دزراوەکانەوە کردوە، هەروەها مامەڵەشیان بە زانیاری کەسی هاووڵاتیان و بەرنامەی ئەلیکترۆنی نهێنیەوە کردوە کە زۆرینەی بۆ کێشانەوەی پارە لە هاووڵاتیان بەکارهاتوە، تەنانەت لەو ماڵپەرەوە کاری  سپیکردنەوەى پارە کراوە.

بۆرکۆف؛ئەو هاکەرەى ئیسرائیل ڕادەستی ئەمریکای کرد و پوتینیش داوای دەکات

 

بەگوێرەى ماڵپەری هارتسی ئیسرائیلی ئەندامبوون لەو ماڵپەر و یانەیەی بۆرکۆف ئاسان نەبووە، بەڵکو چەند مەرجێکی هەبووە، هەر کەسێک بیەوێت سەردانی ئەو ماڵپەرە بکات و بەشداری بکات لە مامەڵەکاندا دەبێت (سێ) کەس لە بەکارهێنەران و ئەندامانی ئەو ماڵپەرە پشگیری بکەن و گرەنتی بدەن کە ئەو کەسە بۆ سیخوڕیکردن ناچێتە ماڵپەرەکە، هەروەها دەبێت ئەو کەسە بڕی پێنج هەزار دۆلار بدات بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام و سەرجەم کارەکانی بەڕێوبەرێتی ئەو ماڵپەرە و یانەکەش لەلایەن خودی بۆرکۆفەوە ئەنجام دراون.

 

.

هەروەها بۆرکۆف وێنەکانی خۆی بەشێوەیەکی ئاسایی لەو ماڵپەرەدا بڵاوکردووەتەوە بە تایبەت گەشتەکانی بۆ تایلەند و میسڕ و ئیسرائیل و ئەو کاتەشی کە گەیشتووەتە ئیسرائیل بێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێت بەپلانێکی پێشوەختەی دەزگای هەواڵگری (سی ئای ئەی) و مۆساد لە قودس لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2015 دەستگیرکراوە و بۆرکۆفیش لە دادگای ئیسرائیل دانی بە بەشێک لەو تاوانەنادا ناوە کە دادگا ئاڕاستەی کردووە.

.

دوای ئەوەی لە دادگایەکی قودس بۆرکۆف دادگایی دەکرا بەشێوەیەکی فەرمی وەزارەتی دادی ئەمریکی داوای ڕادەستکردنی بۆرکۆفی کرد بە ئەمریکا، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراوە ڕوسیا و لەلایەن خودى نوسینگەی ڤلادیمێر  پوتینەوە هەمان داوا ئاڕاستەی دادگاکە کرا بەو پێیەی بۆرکۆف خاوەنی ڕەگەزنامەی ڕوسییە، هەروەها گومانیان هەبوو لەو شێوازە دادگایکردنەی کە ئەمریکا دەیەوێت ئەو هاککەرەی پێ دادگایی بکات، بۆیە داوایان کرد ڕادەستی ڕوسیا بکرێتەوە.

.

لەوەڵامی ڕوسیا و ئەمریکادا، دادگای قودس ڕایگەیاند :”داواکارییەکەی ئەمریکا بەهێزترە چونکە بۆرکۆف زانیاریی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئەمریکی دزیوە، بۆیە ڕادەستی ئەوانی دەکەینەوە”.

بۆرکۆف؛ئەو هاکەرەى ئیسرائیل ڕادەستی ئەمریکای کرد و پوتینیش داوای دەکات

.

لەگەڵ ڕادەستکردنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی ئۆرشەلیمەوە، بۆرکۆف بەسەرجەم دۆسیەکانیەوە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی داڵاس لەویلایەتی ڤێرجینیا ى ئەمریکا  کرایەوە و لەوێشەوە تاوەکو ڕۆژەکانی دادگایکردنی ڕەوانەی ژورە تاریکەکانی زیندانەکان دەکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل