Shadow Shadow

ئەو مەلایەی سەدان مەسیحی لەناو مزگەوتەکەیدا حەشاردابوو خەڵاتکرا، چیرۆکەکەیت بیستووە؟

17:10 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس كورد-

ڕۆژی 18ی تەموزی 2019، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەبوبەکر عەبدوڵا کە کەسایەتییەکی ئاینی موسڵمانی نەیجیرییە بەهۆی یارمەتیدان و ڕزگارکردنی 262 هاوڵاتی مەسیحی ئەو وڵاتە.

ئەبوبەکر عەبدوڵای تەمەن 83 ساڵ بە خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ئاینی پێ بەخشرا، چوار کەسایەتی تریش هەمان خەڵاتیان وەرگرت کە خەڵکی سودان و عێراق و بەڕازیل و قوبروس بوون.

چیرۆکی ئەبوبەکر چۆنە؟

مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018، ئاژەڵدارەکانی عەشیرەتی فولانی موسڵمان چەند هێرشێکیان کردە سەر زیاتر لە 10 گوندی ناوچەى بارکین لە ویلایەتی بلاتۆی نەیجیریا.

ڕووداو و هێرشەکان بوونەهۆی کوژرانی زیاتر لە 80 کەس و یەکێک بوو لە هێرشە بەرفراوانەکانى ڕێکخراوی “بۆکۆحەرام” لە ناوچەکە.

بەڵام ئەبوبەکر عەلی کە مەلای مزگەوتێکى ناوچەکەبوو، ژیانی خۆی خستەمەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی 262 هاوڵاتی مەسیحی لەدەستى ئاژەڵدارەکانى عەشیرەتی فولانی و لە مزگەوتەکەی خۆیدا هەموویانی شاردەوە و مزگەوتەکەى کردە پەناگەى سەدان هاوڵاتی هەڵهاتوو لە شەڕەکە.

هەرچەندە هێرشبەران داوایان لێکردووە ئەو کەسانە لە مزگەوتەکە دەربکات، بەڵام ئەبوبەکر ڕەتیکردووەتەوە و پارێزگاری لێکردوون.

ئەبوبەکر لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە هۆکاری یارمەتیدانی ئەو مەسیحییانە دەکات و دەڵێت، “چونکە پێش 40 ساڵ مەسیحییەکانی ئەو ویلایەتە ڕێگەیان بە موسڵمانان داوە مزگەوت دروستبکەن.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل