fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەو منداڵە پیرە مرد کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لە تەمەنی 80 ساڵیدا لەدایک بوو

11:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەن کە زوو پیربوونە، کچە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی خەڵکی ئۆکرانیا کۆچی دواییکرد، ئەو منداڵەش بە  بچووکترین کەس هەژماردەکرێت لە سەر ئاستی جیهان کە بەهۆی ئەو جۆرە نەخۆشیەوە گیانلەدەست بدات.

 

بەگوێرەی ماڵپەری” ڤۆڵین24″ی ئۆکرانی منداڵەکە ناوی ئاناساکیدون بووە و تەمەنی هەشت ساڵ بووە، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی زوو پیربوون کە بە شێوە زانستییەکەی بە نەخۆشی”بڕوگیریا” ناسراوە  گیانیلەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەندامەکانی جەستەی ئانا بەهۆی نەخۆشییەکەوە توشی پۆکانەوە بوون، ئەوەش بەهۆی پیربوونی جەستەیەوە لە ڕووی فیسۆلۆجییەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییە پزیشکییەکان، نەخۆشی بڕۆگیریا نەخۆشییەکی زگماک و دەگمەنە لە کۆی 20 ملیۆن کەس تەنها یەک کەس تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییە دەبێت و لە ئێستاشدا ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە لە هەموو جیهاندا 160 کەسە.

 

پسپۆرانی بواری پزیشکی ئاماژە بەوەدەکەن، یەک ساڵ لە تەمەنی تووشبووانی نەخۆشی برۆگیریا بەرامبەر بە 10 ساڵەی کەسی ئاسایی هەژمار دەکرێت، چونکە ئێسکی تووشبووی ئەو نەخۆشیە زوو گەشە ناکات، بەڵام ئەندامانی جەستەی زۆر بە خێرایی گەشەدەکەن و دەچنە قۆناغی پیربوون و پوکانەوەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل