fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ناس کورد ڕێوشوێنە یاساییەکان دەخاتەڕوو

ئەو مامۆستایەى حەوت ڕۆژ بە هەڵە دەستگیرکرا چۆن قەرەبوو دەکرێتەوە؟

19:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دواى هەفتەیەک لە دەستگیرکردنى، ئەو مامۆستایەى کە بە هەڵە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو ئازادکرا، بەپێی یاساش دەتوانێت داواى قەرەبووکردنەوە بکات.

.

مامۆستاکە کە ناوى (عەلی عەبدوڵا ئەحمەد) و لە قوتابخانەی بزەی بنەرەتی، لە ناحییەی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمان مامۆستا بوو، یەکشەممەى ڕابردوو کاتێک چووە نوسینگەی پاسپۆرت لە سۆران بۆ نوێکردنەوەى پاسپۆرتەكەی، بەهۆى بوونى گومان لەناوەکەى ڕەوانەى پاسپۆرتی هەولێر کراو دواتر دەستبەسەرکراو و دواى هەفتەیەک ئازادکرا.

.

بەوتەى بەرپرسانى پۆلیس، عەلى عەبدوڵا ناوەکەى هاوشێوەى ناوى تۆمەتبارێکە کە ساڵى 1996 کەسێکى کوشتووە و هەڵهاتووە.

.

بەپێى بەدواداچوونەکانى ناس کورد، قەرەبووکردنەوەى ئەو کەسانەى کە لەلایەن دادگاوە بەهەڵە دەستگیر دەکرێن، بەپێی یاسای ژمارە (15) ساڵى  2010 یە، بەناوى یاساى قەرەبووکردنەوەى ڕاگیراوان و حوکمدراوان لەکاتى بێ تاوان دەرچوونیان.

.

لە یاساکەدا چەند ڕێوشوێنێک بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو کەسانە دانراوە کە بە هەڵە دەستگیردەکرێن، ئەگەر ئەو کەسە بەفەرمى داواى قەرەبووکردنەوەى بکات.

.

شوان سابیر مستەفا، لێکۆڵەرى داد لەدادگاى هەولێر بەناس کوردى ڕاگەیاند “بەپێى یاسا ئەو کەسەى کە بەهەڵە دەستگیر دەکرێت دەتوانرێت قەرەبووى مادى و مەعنەوى بکرێتەوە ئەگەر داوا بکات”.

.

ڕونیشیکردەوە “قەرەبوو کردنە مادییەکە شتێکى ڕەمزییە و بەگرتنەبەرى چەند ڕێوشوێنێکى یاسایى و بە لیژنە دەکرێت و ماوەیەکیشى پێدەچێت”.

.ئەو مامۆستایەى حەوت ڕۆژ بە هەڵە دەستگیرکرا چۆن قەرەبوو دەکرێتەوە؟

بەپێی مادەى چوارەمى یاساکە، ئەو کەسەى بە هەڵە دەستگیرکراوە، پێویستە داواى مافى قەرەبووکردنەوە پێشکەشى ئەو لیژنانە بکات کە کە لەلایەن دادگاى تێهەڵچونەوەوە دانراون و ئەگەر داواکارییەکە ساڵێکى بەسەردا تێپەڕى وەرناگیرێت.

.

لەمادەى پێنجەمى ئەو یاسایەکەشدا هاتووە، قەرەبووکردنەوەى ئەدەبى ( مەعنەوى ) لەسەر بنەماى ئەو ئازار و ناخۆشیانە دەخەمڵێنریت کە کەسەکە زیانى پێکەوتووە و کارى لەناوبانگ و وەزیفەکەى کردووە.

.

بۆ قەرەبوو کردنەوەى مادیش ئەوە خراوەتەڕوو، قەرەبووکردنەوە لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت کە لەدەستى چووە و ئەو زیانەى کە لەماوەى گلدانەوە یان گرتن و حوکمدانەکەى دەخەمڵێنرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل