fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەو عێراقییانەى لە شاری ووهان ڕزگارکران لە ئێران پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکرێت

21:40 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى عێراق بڵاویکردەوە، دەرکردن و گەڕانەوەى خوێندکارانى عێراقى و کەسوکاریان لە شارى ووهانى چین دەستى پێکردوە و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، ژمارەیان 58 کەسە و سەرەتا دەچنە تارانی پایتەختی ئێران و لەوێ پشکنینیان بۆ دەکرێت.

.

لەو بارەیەوە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەى گەڕانەوە و دەرکردنى خوێندکارانى چین و خێزانەکانیان لە شارى ووهانى چینى “کە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایە” دەستی پێکردوە بەبێ ئەوەى هیچ زانیاریەکى دیکە ئاشکرا بکات.

.

زیاتر بخوێنەوە: خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانەوە نوێترین زانیارییەکان بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات [ڤیدیۆ]

.

لەلایەکى دیکەوە جەواد موسەوى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەى عێراقییەکان کە لە ووهانەوە دەگەڕێنرێنەوە 58 کەسن و دواى چەند کاتژمێرێکى دیکە دەگەنە تارانى پایتەختى ئێران.

.

باسى لەوەشکردوە، فڕۆکەکە کەوتوەتەڕێ و لەگەڵ گەیشتنیان بە تاران لەلایەن تیمێکى پزیشکى عێراقیەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیان.

.

پێشتریش محەمەد عەلى کەریم، وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاشکرایکردبوو کە عێراقیەکانى ووهان بەرەو فڕۆکەخانە کەوتونەتەڕێ.

.

ئەمەش دواى ئەوەدێت لە سەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە شارى ووهانى چین ئەو شارە بە سوپا گەمارۆدرا و سەرجەم هۆکارەکانى گواستنەوە ڕاگیران، ئەوەش بەمەبەستى رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە، بەڵام ژمارەیەکى زۆر وڵات هاوڵاتیەکانیان لەو شارەوە گەڕاندەوە و عیراقیەکانیش چەند جارێک داواى بەهاناوەچوون و دەربازکردنیان کردبوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل