fbpx
Shadow Shadow

ئەو شەوە عێراقییەی کە نایەوێت بڕوات

15:48 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس بیروڕا – موشریق عەباس

.

پێنج ساڵ بەسەر داگیرکردنی موسڵدا تێپەڕی، پێنج ساڵ لە لێکدانەوە، زانیاری هەڵە، ساختەکاری، درۆ و فێڵکردن لەو خوێنەی کە شەقامەکانى عێراق خواردیانەوە تاوەکو خنکان، ئەوەتا ئێستاش ئێمە لەناو وێرانکاری موسڵدا هاواردەکەین وەک چۆنی لە هەمان ڕۆژی ساڵی 2014دا هاوارمان دەکرد، “عێراقییەکان ئەو شەوە ناخەون.”

ئەو عێراقەى کە هەزارجار گەرمای بەتینی خۆری حوزەیران لێی دەدات کەچی هەر دڵی لای خواردنەوەى چای گەرمە لەشی ئاگاداریکردەوە لەوەى پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سەرو 50 پلە.

.

لە ڕۆژی داگیرکردنی موسڵدا، چاییەکەمان لێبووە زەهر و قوزەڵقورت، ئەو مێژووەی کە پڕیەتی لە کتێب، ئەو هۆنراوانەى کە لەژێر سێبەریر کێشەکانیاندا لەدایک دەبوین و دەمردین، ڕوبارەکانمان، شوێنەوارەکانمان و ئابڕومان لەناوچوو کاتێک شۆستەى شەقامەکان پڕبوون لە کراس و جلوبەرگی سەربازەکانمان، ئەو کاتەى داڵ و نەجمە هەڵهاتووەکانمان بوونە گاڵتەجاڕی و نوکتەى چەکدارەکان.

ئەو شەوەى کە تێیدا ئەوەى باوەڕی بە دابەشبوونی عێراق هەبوو پێی وابوو ئیتر کاتێتی و دەکرێت نەخشەکان چارەنوسەکان جیا بکاتەوە، ئەو شەوە دوو کۆمەڵە هەبوون، کۆمەڵێکی خەڵەتێنراو و زامدار و تۆقێنراو لە مەرگ کە خۆر و ڕەشەبای لماوی و هەژاری و بەربەستى کۆنکرێتی و شەڕی تایفی داگیریکردبوو، ئەو شەوەى کە خەڵکی ترسی قڕکردنی بەکۆمەڵی هەبوو، لەکاتێکدا مانگی چواردەشەوە لە ئاهەنگ و کۆڕی شەوانەى گورگەکانی دەسەڵاتدار دەدرەوشایەوە.

.

بەڵێ، لە بەرامبەردا چینی سیاسی حکومڕانی عێراق بە چاوێکی خەمساردەوە دەیانڕوانییە فرمێسکی عێراقیەکانیان، ئەو فرمێسکانەی کە لە پێناو ئابڕووچونی شکۆی عێراقدا دەیانڕشت، سیاسیەکان  زۆر بێباکانە خۆیان گێل دەکرد و دەیانووت، “ئەوە بۆ وا دەکەن چی ڕوویداوە، خۆ ئەمە یەکەم جارتان نییە تووشی ئابڕوچوون و شکستخواردن بن، ئەی خێوتگەکەی “سەفوان”تان لەبیرچوو، ئەی شکستەکەی نیسانی 2003تان لەبیرچوو کاتێک سەدان هەزار سەربازی عێراقی هەڵهاتن لە بەرامبەر پێنج تانکی ئەمریکی و لە ناکاودا بەغدادیان چۆڵکرد، بۆ بەم شێوەیە خۆتان دڵتەنگکردووە؟”.

بەڵێ… ئێوەى دز و جەردە و گەندەڵ درۆزنن، هیچ کات هەستان بە ئازار و مەینەتی ناخی خەڵکی ساویلکە و هەژار  و خاکی نەکردووە.. بەڵێ چینی سیاسی زوو دەیانزانی موسڵ دەکەوێت و داگیر دەکرێت.

.

هەرزوو لە ساتی داگیرکردنی فەلوجەدا دەیانزانی و خۆیان تێکنەدا، باش دەیانزانی موسڵیش هەمان چارەنووسی دەبێت، بەڵام بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو هەرەسهێنانە، هەڵبژاردنێکی  ڕەزا قوڕس و پڕوپوچیان ئەنجامدا بێ ئەوەی گۆی بدەنە نەخشسازی دابەشکردنی عێراق کە گرنگترین باسەکانى وڵاتانی دراوسێ بوو، ڕێکخراوی داعشیش یەکێک بوو لە ئامرازەکانی بە ئەنجامگەیاندنی ئەو نەخشەیە، ئۆباڵی ئەو سەرگەردانییە و ئەو شکستە گەورەیەش نەکەوتە ئەستۆی کەس، کەسیش لەسەر شکستهێنان لە عێراق دادگایی نەکرا.

سەختە وێنای قەبارەى ئەو ساختەکاری و خەڵتاندنەى عێراقییەکان بکەیت کە زۆر دوایخستوون، نەهامەتییە بەکۆمەڵەکانیان وایلێکردوون باوەڕ بە هەموو شتێک بکەن، ترسە کەڵەکەبووەکانیان فێری ئینکاری کردوون، بە کردنەوەى شەقامەکانى بەغدا وادەزانن نەهامەتییەکان دێنەوە، ئەو دۆریانەى لە ئاسۆوە کەڵەکە بوون بیرۆکەى گردبوونەوە لە گۆڕەپانی تەحریر زیندوو دەکاتەوە.

.

بەڵام هیچ شتێک نەگۆڕاوە، تاوانباران خۆیان لە ئەنجامی کارەساتە بێبەری کردووە، سەرکردەکان بۆینباخەکانی ملیان دەگۆڕن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ فیستیڤاڵی چنینەوەى ئەو دەسکەوتانەى کە خەریک بوو لەناو بچن، ئەفسەرە پلە باڵاکانیش داڵ و ئەستێرە و شمشێرەکانیان دەدەنە کەسانێک کە یەک خولەکیش کاری سەربازییان نەکردووە، ڕێک لەو کاتەشدا، ئەبوبەکر بەغدادی عەمامە ڕەش و کاتژمێرەکەى دەداتە تاوانبارێکى تر.

تاوانبارەکان فێری تاوان بوون و زۆر بە ئاسانیش تاوانەکان دووبارە دەکەنەوە، سەرکردەکان بۆینباغەکانیان گۆڕی، لە ئامادەباشیدان بۆ دابەشکردنی دەستکەوتەکان سەر لە نویێ، ئەو دەستکەوتانەی کە خەریکبوون لە ناوبچن .

.

هیچ شتێک ناگۆڕێت، چونکە ئەو شەوە درێژە عێراقییە نایەوێت بڕوات و خۆی ڕادەستى ئیرادەى ئەو کەسانە بکات کە دەیانەوێت دەوڵەت دروستبکەن، پۆلیسی هاتوچۆ، کاری پاک و خێزانی خۆشەویست و ئاشتییەکى دادپەروەر کە میراتی باوکانی ماندوو لە شەڕە بۆ نەوەکانیان.

پێنج ساڵ تێپەڕی، پێنج ساڵ لە نەهامەتی بە یاساکراو، لە دڵی سارد، لە گۆڕستانەکان، لە قەرەباڵغی ژیان و بونمان، پێنج ساڵ کە تێیدا عێراقییەکان نەخەوتن، ئەوان قوربانییەکانیان دەژمارد و تاوتوێی بڕیاری کۆچکردنیان دەکرد، ئەوان دیسانەوە هەمان ئەو پرسیارە لە چایچییەکەی شەقامی ڕەشیدی بەغدا دەکەن کە هەزار ساڵە دووبارەى دەکەنەوە، “ئایا هیوا هەیە؟” ئەویش بە شڵەژانەوە تەماشای ئاسۆیەکی داخراو بە خاشاک دەکات… بەردەوام ئەگەری ڕوودانی جەنگی تر هەیە.

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل