fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پەیوەندى لەگەڵ کورد و سونە چۆنە؟

ئەو “خاڵۆیە” کێیە کە قاسم سلێمانی لەدوایەوە نوێژی کرد و کرایە جێگرەوەى مەهدی موهەندیس؟

11:03 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دەستەى حەشدى شەعبى ڕێککەوتن لەسەر دانان و دیاریکردنی “ئەبو فدک” بۆ سەرۆکى دەستەکە، واتە لە جێگەى ئەبو مەهدى موهەندیس کە سەرەتاى ئەمساڵ لەگەڵ قاسم سولەیمانى، سەرۆکى پێشوى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران لە شارى بەغدا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکاوە کوژران.

.

ئەبو فدک کە بە “خاڵۆ” ناسراوە ناوى تەواوى “عەبدولعەزیز محەمەداویی”ە و هاوڕێیەتیەکى دورودرێژى لەگەڵ قاسم سولەیمانى هەبووە، لەدوای بوونی بە جێگرەوەى موهەندیس، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا خاڵۆ بەرنوێژی بۆ سێ کەس دەکات کە یەکێکیان قاسم سولەیمانییە، لەساڵى 1983ەوە ئەندامى ڕێکخراوى بەدر بووە و ئەرکى هەواڵگریی ڕێکخراوەکەى پێ سپێردراوە وەک یاریدەدەرى هادى عامری.

.

ئەبو فدک ساڵى 2004 ڕەتیکردەوە چەک دانێت و گروپێکى تایبەت بە “بەرگریکردن” دژى ئەمریکیەکانى پێکهێنا، لەساڵى 2016 لەگەڵ ئەبو مەهدى موهەندیس دەستیکردەوە بەکار و گروپە چەکداریەکەى پەیوەندیان کرد بە نوسینگەکەى قاسم سولەیمانیەوە و گروپى کەتیبەکانى حزبوڵڵاى عێراقیان پێکهێنا کە وەک گروپێکى تایبەت و ڕاهێنراو ئامادەکران بۆ شەڕى دژى ئەمریکیەکان.

ئەو "خاڵۆیە" کێیە کە قاسم سلێمانی لەدوایەوە نوێژی کرد و کرایە جێگرەوەى مەهدی موهەندیس؟

لەساڵى 2015، ئەبو فدک ناوى لە ڕوداوى ڕفاندنى ڕاوچیە قەتەریەکاندا هات ئەوەش کێشەى لەگەڵ هاوڕێکانیدا بۆ دروستکرد و لە کەتیبەکانى حزبوڵڵا جیابوویەوە، بەڵام لەکاتى خۆپیشاندانەکانى عێراقدا بە فەرمانى ڕاستەوخۆى قاسم سولەیمانى گەڕایەوە ناو ئەو “میلیشیایە”.

.

لیژنەى دەستەى حەشدى شەعبى پێکهاتون لە “ئەبو فدک – ئەبو عەلى بەسرى – ئەبو مونتەزیر حوسەینى – ئەبو ئیمان باهلى – ئەبو ولا ولائى – لەیس خەز عەلى – ئەحەمەد ئەسەدى”، دەستەکە بەکۆى دەنگ ئەبو فدکیان وەک سەرۆکى دەستەکە دیارى کردووە.

.

پێش کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس خۆپیشاندانى ئەندامان و لایەنگرانى حەشدى شەعبى لە ناوچەى سەوزى بەغدا دەستى پێکرد و هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا و بەپێى وتەى باڵیۆزخانەکە زیانى ملیۆنان دۆلار لە باڵیۆزخانەکە درا، یەکێک لە دروشمەکانى سەر دیوارى ئەو باڵیۆزخانەیە کە دەنوسرا بریتیى بوو لە “خاڵۆ لێرەوە تێپەڕى” مەبەست لێى ئەبو فدک بوو.

.

بەپێى زانیاریەکان، سەرکردایەتى سیاسى شیعى و گروپە چەکدارەکان پێشوازى لە هەنگاوى دیاریکردنى ئەبو فدک دەکەن وەک سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى و پێیان وایە کەسێکى ئیدارى باشە دەتوانێت هەمان ڕۆڵى ئەبو مەهدى موهەندیس ببینێت، هەروەها پەیوەندى باشیشى لەگەڵ کورد و سونەکاندا هەیە.

ئەو "خاڵۆیە" کێیە کە قاسم سلێمانی لەدوایەوە نوێژی کرد و کرایە جێگرەوەى مەهدی موهەندیس؟

سەرچاوە هەواڵیەکان باس لەوەدەکەن، “خاڵۆ” بەرپرسە لە ڕوداوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق و کوشتن و بریندارکردنى خۆپیشاندەران چونکە دەربڕینى “خاڵۆ لێرەوە تێپەڕى” لەو شوێن و گۆڕەپانی خۆپیشاندانانە دەنوسران کە کوشتن و وێرانکارییان تێدا کراوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە پێیان وایە خاڵۆ ئەو نییە و “کەریم موحسین زیرجاویی”ە کە کەسى دوەمى کەتیبەکانى حزبوڵایە.

.

خاڵۆ لە ساڵى 2003 تا 2011 یەکێک بوو لە کەسە دیارەکانى شەڕى دژى ئەمریکا، هەروەها ڕۆڵى گەورەى هەبوو لە شەڕى دژى ڕێکخراوى داعشدا و پێش ساڵى  2003 یەکێک بوە لەو کەسایەتیانەى لەلایەن ڕژێمى سەدام حسێن دیکتاتۆرى پێشوى عێراقەوە داواکراو بوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل