fbpx
Shadow Shadow

ئەو بەڕێوەبەرەى مەنهۆڵى بە خوێندکارێک پاککردبووەوە “لەکارەکەى دورخرایەوە”

08:54 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى لەسەرکارلابردنى بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەکى دەرکرد، کە مەنهۆڵى بە خوێندکارێک پاککردبووەوە.

.

ئالان حەمەسەعید وەزیرى پەروەردە لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى “وێنەیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە کە لە قوتابخانەیەک مەنهۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە، ئەمە دوورە لەهەموو بەهایەک و شێوازێکی ئیداری”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “پاش بەدواداچوون و ڕوونبونەوەی بابەتەکە بڕیاردرا ئەو بەڕێوبەرە لەکار لادەدرێت و پاشان ڕێککاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر”.

.

وەزیرى پەروەردە هیچ زانیارییەکى لەبارەى ناسنامەى بەڕێوەبەرەکە و ناوى قوتابخانەکە ئاشکرانەکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل