fbpx
Shadow Shadow

ئەو بەنزینخانەى مەترسی پیسکردنی ئاوی سەرچناری لێدەکرا مۆڵەتى پێدراوەتەوە و کاری تێدا دەکرێت

15:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 ئایار 2019
article image

ناس کورد-ئەحمەد مستەفا

ئەو بەنزینخانەیەی کە ماوەیەى زۆر بووە جێی مشتومر هاوڵاتیان و لایەنی پەیوەندیدار بەهۆى نزیکی لە سەرچاوەى ئاوی سەرچنارەوە، بۆ سێیەمجار مۆڵەتى وەرگرتووەتەوە و کارکردنی تێیدا بەردەوامە.

بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، بەنزینخانەى تاڤگە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، دوای ئەوەى ماوەى شەش مانگ کارکردن تێیدا ڕاگیرا لەئێستادا بۆ سێیەمین جارە مۆڵەتى وەرگرتووەتەوە و 60%ی کارەکانى تەواوکراوە.

بەپێی ئەو نوسراوانەی دەست ناس کورد کەوتووە،لە بەرواری 6ی کانونی یەکەمی 2019 پارێزگاری سلێمانی، بە نوسراوی ژمارە 109 نوسراوی بۆ قائیمقامیەتى سلێمانی کردووە بۆ پێدانی مۆڵەت بە بەنزینخانەی تاڤگەی سەرچنار، لەسەر بە ڕووبەری هەزار و 45 مەتر دووجا.

ئەو بەنزینخانەى مەترسی پیسکردنی ئاوی سەرچناری لێدەکرا مۆڵەتى پێدراوەتەوە و کاری تێدا دەکرێت

کەیوان عەلی، هاوبەشێکى بەنزینخانەی تاڤگەی سەرچنار کە لە کۆتایی ساڵی 2017ەوە کارکردن تێیدا دەستیپێکردووە بە ناس کورد-ی وت، “ھەست دەکەین بەھانەی بێ ھۆکار بە پڕۆژەکەمان دەگیرێت، ئێمە سێ کەسین ھەستاوین بە دروستکردنی بەنزیخانەکە و ھیچ بەرپرسێکی سیاسی ھاوکار و پشتیوانمان نییە، بەڵام دەیانەوێت بەبێ هۆکار کێشە بۆ پڕۆژەکە دروستبکەن “.

وتیشی، “لەدوای لێکۆلینەوە، لیژنەى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بڕیاردا بە لێدانی بیرێک لە نزیک بەنزینخانەکە و شەش مانگ جارێک پشکنین بۆ ئاوی بیرەکە دەکرێت، لەحاڵەتێکدا ئەگەر بیرەکە مەترسی تێکەڵبوونی بەنزینی لێکرا ئەوە، بەنزینخانەکەمان دادەخەن و مۆڵەتمان لێ وەردەگرنەوە بەبێ قەرەبوکردنەوە”.

ئەو بەنزینخانەى مەترسی پیسکردنی ئاوی سەرچناری لێدەکرا مۆڵەتى پێدراوەتەوە و کاری تێدا دەکرێت

ئەو بەنزینخانەى مەترسی پیسکردنی ئاوی سەرچناری لێدەکرا مۆڵەتى پێدراوەتەوە و کاری تێدا دەکرێت

کەیوان وتیشی، ” لەدوای جێبەجێکردنی مەرجەکانیش، داوام کردووە ناونیشانی پڕۆژەکەم بۆ بگۆڕن، بەڵام پارێزگای سلێمانی و داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێیان وتووم تۆ موڵەتت ھەیە و کاری خۆت بکە،بۆیە وا ھەستدەکەم بابەتەکە بە کەسی کرابێت”.

هەر بەپێی نوسراوێکی دیکە کە دەست ناس کورد کەوتووە، شارەوانی سلێمانی لە 11ی تەموزی 2017 و بە بەشداری سەرۆکی ئەنجومەن و ڕەزامەندێتی پارێزگار و ئەندامەکانی ڕەزامەندبووە لەسەر پێدانی زەوییەکە بۆ کردنەوەى بەنزینخانەی تاڤگەى سەرچنار.

لەلایەکی ترەوە، ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێکی داواکاری گشتی سلێمانی بڵاوکردوتەوە کە تێدا ھاتووە، پێویستە وێستگەکە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە و لە جێگەی پڕۆژەیەکی گەشتیاری شایستە بە سەرچنار دروستبکرێت، و دەڵێت، بڕیاری کۆتایی لای پارێزگاری سلێمانییە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل