ناس کورد-
سەرۆکى لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم ڕایگەیاند، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق لە بەرژەوەندى کورد بڕیارێکى داوە، کە پەیوەستە بە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان.
,
لەسەر بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی ناوچە کوردستانییەکان لە مافی دەنگدان، دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 12ى تشرینى دووەمى 2019، بڕیاریدا سێ مادەى یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵوەشێنەوە، كە ڕێگریان دەكرد لە دەنگدانی ئەو ھاوڵاتییانەی ناوچە كوردستانییەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم کە ئاوارە بوونە و لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن.
,
جوان ڕۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هەرێم، له کۆنگرەیەکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “تێبینی زۆرمان هەبو لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، چونکە بەپێی یاساكه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتییانی كورد له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بوون، بۆیە لەڕێگای دادگای باڵای فیدڕاڵى عێراقەوە تانەمان گرت” .
,
ڕۆژبەیانى وتیشی: “دادگای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆی به ڕۆژی داوای تانه‌كه‌ی ئێمه‌ی دیاریكردبو، خۆشبه‌ختانه له دادگا براوه‌ی تانه‌كه بوین”.
,
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە یاساکەدا چەند مادەیەکی تێدابو، پێچەوانەی دەستوربوون، جگە لەوەش بە زیانی گەلی کورد دەشکایەوە لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم”.
,
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هەرێم خستنیەڕو، ئه‌و سێ ماده‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه بریتین له ماده‌كانی 12، 16و 17، ماده‌ی 12 باسی فۆڕمی خۆراك و ناوی ده‌نگده‌ران دەکات، ئه‌گه‌ر یەکسان نەبوون دەنگدەر ناتوانێت ده‌نگ بدات، ماده‌ی 16 باسى له ئاواره‌كان كردبو، ئه‌گه‌ر له ناو پارێزگای خۆیان نه‌بوون ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، ماده‌ی 17ش دەیوت دەبێت به ناچاری ده‌نگ بدرێت ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بو.
,
,