fbpx
Shadow Shadow

ئەو باندە لەشفرۆشیەى لە قەڵادزێ دەستگیرکرا خەڵکی کوێن و کێ پشتگیری کردوون؟

16:38 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

شەوی پێنجشەممە هێزێکى ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گەڕەکێکی قەڵادزێ و باندێکى لەشفرۆشیان دەستگیرکرد..

بۆ بەیانییەکەى، پۆلیسی ڕاپەڕین ڕونکردنەوەیەکی لەسەر ئۆپراسیۆنەکە بڵاوکردەوە بەڵام وردەکاری بابەتەکەى نەخستەڕوو، هەرچەندە نوسیبووی “کەمێکى تر وردەکاری و زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە” بەڵام تائێستا هیچ شتێک لەسەر ئەو بابەتە و ئەندامانی باندەکە و ئەوانەشی پشتگیرییان کردووە بڵاونەکراوەتەوە و دۆسییەکەش بە نادیاری ماوەتەوە.

.

تێبینی: وێنەکە هیچ پەیوەندی بەو باندەوە نییە و لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە

.

ناس کورد بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کرد، وتەبێژ و بەڕێوەبەری پۆلیس و بەرپرسانی تری ئەمنی ئامادە نەبوون وردەکاری و زانیاری لەبارەى ئەو باندەوە بدەن.

هەرچەندە وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین وتی، “سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیرکراون و پەڕاوی ڵێکۆڵینەوەشیان بۆ کراوەتەوە.”

ناس کورد زانیویەتی، ئەو باندە 11 ژن بوون، چەند دانەیەکیان خەڵکی هەرێمی کوردستان و زۆربەشیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

 

باندەکە چۆن دەستگیرکرا؟

.

دوای ئەوەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەڵادزێ ژمارەیەک ماڵ گومان لە ماڵێکى دراوسێیان دەکەن کە خانوی ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکانە بەوەى بەردەوام ژن و پیاوی جیاجیا سەردانی ئەو ماڵەدەکەن، بۆیە هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکردووەتەوە و دوای بەدواداچوون، شەوی پێنجشەممە، ، 27ی حوزەیرانی 2019، هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە دوو ئۆتۆمبێل داویانە بەسەر ئەو ماڵەدا و 11 ئافرەت و دوو پیاویان لە ماڵەکەدا دەستگیرکردووە کە پیاوەکانیش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

.

کێ لەپشت باندەکەوەیە؟

.

ناس کورد زۆر هەوڵیدا لایەنی ئەمنی پەیوەندیدار ڕونکردنەوەی فەرمی بدات لەسەر ناسنامەی باندەکە و ئەو کەسانەشی پشتگیرییان کردوون ئاشکرا بکات، بەڵام ڕەتیان کردەوە هیچ لێدوانێک بدەن.

بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى تایبەت بە ناس کوردی وت، “بۆیە دەزگا ئەمنییەکان ڕوونکردنەوە نادەن چونکە چەند بەرپرسێکى شارەکە لە دۆسیەکەدا تێوەگلاون.”

.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “دۆسیەکە گەیشتووەتە دەستی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین و لە هەوڵی بەدەستهێنانی بەڵگەی تەواودان تاوەکو سەرجەم ئەو کەسانەی تێوەگلاون بدرێنە دادگا.”

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “ئەو کەسانەى لە دۆسیەکە تێوەگلاون هەوڵدەدەن لەڕێگەى بەرپرسانی حزبی ناوچەکەوە بابەتەکە پەردەپۆش بکەن.”

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل