fbpx
Shadow Shadow

ئەو باجەى حکومەتى هەرێم لە ‌كارمه‌ندى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌ بیانیه‌كان وه‌ریده‌گرێت چى لێدێت؟

21:36 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى یاسا‌ به‌ركاره‌كانى هه‌رێم و عێراق، حكومه‌تى هه‌رێم باج له‌كارمه‌ندانى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان وه‌رده‌گرێت، لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ به‌یاسا ڕێكخراوه‌، شاره‌زایه‌كى باج و ده‌رامه‌تیش جەختدەکاتەوە “ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌بێته‌ ئیراد بۆ حكومه‌ت”.

.

 

ئه‌كره‌م جه‌مۆ، بەڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانى هه‌رێم به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “پێشتر بەگوێرەى یاسایه‌ك كه‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ باج له‌ كارمه‌ندانى ڕێكخراوه‌ بیانیه‌كان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ‌خۆیان بیانین و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كاندا دێنه‌ هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌وانه‌ له‌و باجه‌ به‌خشراون”.

.

وتیشى “داهاتى ئه‌و باجه‌ بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێت و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى باج و ده‌رامه‌ته‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت”.

.

به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان بێئاگایى خۆى له‌وه‌ پیشاندا ئاخۆ یاساكه‌ هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌ یاخود هه‌مان یاساى كۆن كارى پێده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى باج له‌كارمه‌ندانى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌ بیانییه‌كان!.

.

زیاد جه‌بار، سەرۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ‌ ناس كوردى روونکردەوە “یاساى وه‌رگرتنى باج له‌ كارمه‌ندانى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر به‌یاسا كۆنه‌كه‌ باجه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و یاسایه‌ به‌ركاره‌ له‌هه‌رێم”.

.

له‌سه‌ر شێوازى وه‌رگرتنى باجه‌كان له‌كارمه‌ندانى ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌ بیانییه‌كان، عه‌باس ئه‌حمه‌د شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى باجى سلێمانى كه‌ ئێستا خانه‌نشینه‌ به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ساڵانه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانه‌وه‌ بودجه‌ و ژماره‌ و لیستى مووچه‌ى كارمه‌نده‌كانیان ئاماده‌ ده‌كرێت و ساڵانه‌ش له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى باج و ده‌رامه‌ته‌وه‌ باجه‌كانیان لێوه‌ر ده‌گیرێت.

.

ڕونیشیكرده‌وه‌، بەگوێرەى یاسا هه‌ر كارمه‌ند و كرێكارێكى ڕێكخراوه‌ بیانییه‌كان گه‌ر موچه‌كه‌ى له‌ملیۆنێك دینار‌ زیاتر بێت ئه‌وا له‌ 5%ى ‌مووچه‌كه‌ى ده‌بڕدرێت و ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌ى له‌خوار ئه‌و بڕە‌وه‌ بێت ئه‌وا باجى لێ وه‌رناگیرێت.

.

وتیشى “داهاتى ئه‌و باجه‌ ده‌بێته‌(ئیراد) بۆ حكومه‌ت و كرێكاره‌كانیش كه‌متر باج ده‌یانگرێته‌وه‌ چونكه‌ به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت كرێكار نییه‌ موچه‌كه‌ى مانگانه‌ له‌ملیۆنێك دینار زیاتر بێت.

.

دواى ڕوخانى ڕژێمى به‌عس له‌عێراق و كرانه‌وه‌ى زیاترى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕووى دونیاى ده‌ره‌وه‌ و هاتنى بودجه‌ له‌به‌غداوه‌ و بوژانه‌وەى‌ بازاڕە‌كانى هه‌رێم، ژماره‌یه‌كى زۆرى ڕێكخراوى ناحكومى بیانی له‌بواره‌ جیاجیاكاندا ڕوویان له‌هه‌رێم كرد و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى بیانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا به‌ڵام به‌شێكى زۆرى كارمه‌نده‌كانیشیان له‌خه‌ڵكى هه‌رێمن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل