Shadow Shadow

"پێمان وتووە کە کارێکى نایاسایی و هەڵەى کردووە"

 ئەو ئەفسەرەی ڕێگری لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کرد سەرزەنشت کراوە

16:58 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

دوای ئەوەى ئەفسەرێکی سوپای عێراق ڕێگری کرد لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە لە سەماوە، بەرپرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەفتاری ئەو ئەفسەرە ڕەفتارێکی شەخشی بووە، ئەفسەرەکەش بە توندی سەرزەنشتکراوە.

.

زیا کەریم، بەرپرسی گۆرە بەکۆمەڵەکانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند: “ئەوەی ئەو ئەفسەرە کردوویەتی جێی قبووڵ نییە، تەنها ڕەفتارێکی شەخسی بووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو ئەفسەرە زانیاری تەواوی نەبووە کە ئاڵای کوردستان ئاڵایەکی دەستوریە”.

.

“ئەفسەرەکەش کە پلەى مولازمی پلە یەکی هەیە لە سوپای عێراق، لەلایەن ئێمەوە بە توندی سەرزەنشت کراوە، ئاگاداریش کراوەتەوەکە ئەوەی ئەو کردوویەتی کارێکی یاسایی نەبووە، نابێت دووبارە ببێتەوە”، بەرپرسى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى عێراق واى وت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی شێخە بەردەوامە و پێشبینیشی کرد، زیاتر لە 135 ڕوفاتی تێدا بێت، تا ئێستاش 85 ڕوفات هەڵگیراونەتەوە کارەکانیش بەردەوامییان هەیە.

.

لەکاتى سەردانى بەشێک لە کەسوکارى ئەنفالکراوان لە گەرمیانەوە بۆ سەماوە، لە نزیک گۆڕە بەکۆمەڵەکەکانى ئەو ناوچەیە پۆلیسێکى عێراقى ڕێگرى لە یەکێک لە کەسوکارەکانى ئەنفالکرد کە ئاڵاى کوردستانى لە مل بوو.

 

ڤیدیۆى ساتەوەختى ڕێگرى لە ئاڵاى کوردستان:

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل