Shadow Shadow

ئەو ئەفسەرەی لە کوڵەجۆ شەهید کرا منداڵە شەش ساڵانەکەی جەڵتەی مێشک لێی داوە

15:18 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد – تایبەت

منداڵی ئەو ئەفسەرەی ئاسایشی کۆڵەجۆ کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە شەهیدکرا، جەڵتە لێی داوە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆدەکرێت.

.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خێزانی ئاسۆی جەلال مەسۆیی، ئەو ئەفسەرەی لە هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لەکۆڵەجۆ شەهید کرا بە ناس کوردی ڕاگەیاند ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2019، منداڵەکەی باری تەندروستی تێکچووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی چارەسەری بۆدەکرێت.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، منداڵەکەی تەمەنی نزیکەی شەش ساڵ دەبێت و بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە لەشیدا و جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچووە.

.

بەپێی وتەی ئەندامێکی خێزانەکەیان، منداڵەکە ناوی بڕیارە و زۆر هۆگری باوکی بووە، لە دوای شەهیدبوونی باوکی باری دەروونی ئاڵۆزبووە و بەردەوام داوای دەکات.

.

هەروەها وتی پزیشکەکان بەشێوەیەکی سەرەتایی پێیان وتوون کە هۆکاری تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی ئەو منداڵە بەهۆی “خەفەت خواردن”ەوە بووە.

.

شه‌وى 30ى ئابى 2019، لە کاتی هێرشی چەکدارانی داعش له‌ناوچه‌ى كۆڵه‌جۆى زه‌نگ ئاباد، ئاسۆ جه‌لال مه‌سۆى كه‌ ئه‌فسه‌ر بوو له‌هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆى هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى تریدا شه‌هید بوون.

ئەو ئەفسەرەی لە کوڵەجۆ شەهید کرا منداڵە شەش ساڵانەکەی جەڵتەی مێشک لێی داوە

ئەو ئەفسەرەی لە کوڵەجۆ شەهید کرا منداڵە شەش ساڵانەکەی جەڵتەی مێشک لێی داوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل