Shadow Shadow

سەماوە.. ئەو ئەفسەرەی داوای لابردنی ئاڵای کوردستانی کرد دەستبەسەرکرا

20:58 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئەو ئەفسەرەی داوای لابردنی ئاڵای کوردستانی لە کەسوکارێکی ئەنفالکرد، لە لایەن پارێزگاری سەماوەوە دەستبەسەرکراوە.

کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لەسەر ئەو هەڵسوکەتەی ئەفسەرەکەی سوپای عێراق پەیوەندی بە ئەحمەد مەنفی پارێزگاری سەماوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە لەسەر ئەو پرسە لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست دەکەن.

ئەمڕۆ ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە داوای لە تاقانەیەکی ئەنفالکرد ئاڵای هەرێمی کوردستان لە ملی لابەرێت ئەوەش کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد.

کاوە محەمەد باسی لەوەکرد پارێزگاری سەماوە و جێگرەکەی هەر لەسەرەتای دەستکردن بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی ناوچەکە هاوکاری تیمەکان بووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گونجاو ڕووفاتە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی:ئەحمەد مەنفی پێی ڕاگەیاندووە کە هەڵسوکەوتی ئەفسەرەکە شەخسی بووە و ئەرکی لەو شوێنە تەنیا پاسەوانیکردن بووە.

هەروەها وتیشی چاوەڕێ دەکرێت پارێزگاری سەماوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان و کەسوکاری ئەنفالکراوان بکات.

لە ماوەی مانگێکدا ئەمە دووەمجارە پرسی ئاڵای کوردستان دەبێتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا ناوخۆییەکان.

سەرەتای ئەم مانگەش ژمارەیەک تورکی رەگەز پەرست لە تورکیا هێرشیان کردە سەر چەند گەشتیارێکی کوردی هەرێمی کوردستان کە بە نیازبوون بە ئاڵای کوردستانەوە چەند وێنەیەک بگرن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل