Shadow Shadow

ئەوەى گەشت بۆ ئێران بکات مۆر دەخرێتە سەر پاسپۆرتەکەى؟

10:34 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

له‌كاتى پێدانى ڤیزاى ئێران بۆ چوون و گه‌ڕانه‌وه،‌ پێویست به‌ مۆركردنى پاسپۆرته‌كان نابێت، ته‌نها له‌نێو سیستمه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌دا مۆره‌كه‌ جێگیر ده‌كرێت، ئەوەش بە وتەى بەرپرسێکى ئەو وڵاتە.

,

محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌پرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى كونسوڵگه‌رى ئێران له‌شارى به‌سڕه‌ ڕایگه‌یاند: “ڤیزاى ئێران بۆ چوونه‌ نێو وڵاته‌کەیەوە،‌ له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان‌ به ‌ئه‌لیكترۆنى ده‌ردەچێت و ئه‌و مۆره‌شى له‌سه‌ر ڤیزاكه‌ ده‌درێت به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ و ناچێته‌ سه‌ر ڤیزاكه،‌ ته‌نها له ‌نێو سیستمه‌كه‌دا جێگیر ده‌كرێت، ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مدوایه‌ى كۆمارى ئیسلامیش هه‌ر بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌”.

,

دیپلۆماتكاره‌كه‌ى ئێران ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، له‌كاتى پێدانى ڤیزا پێویست به‌وه‌ ناكات بۆ چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ مۆر بخرێته‌ سه‌ر پاسپۆرت، ته‌نها سه‌ردانیكردنى كۆنسڵگه‌رییه‌كان ده‌كرێت و ناوه‌كه‌ له‌وێ تۆمار ده‌كرێت، به‌وه‌ش ڤیزا له‌نێو سستمى ئه‌لیكترۆنیدا دابین ده‌كرێت   و دواتریش ناوه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى ئێران دەنێردرێت به‌ مه‌به‌ستى ڕێگه‌پێدان.

,

پێشتریش وه‌زاره‌تى ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند، به ‌پشت به‌ستن به‌ مه‌رسومێكى دادوه‌رى، له‌كاتى پێدانى ڤیزا بۆ چوونه‌ نێو ئێران و گه‌ڕانه‌وه،‌ مۆر ناخرێتە سەر ‌پاسپۆرت، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى وشكانى و ئاسمانى ده‌بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل