fbpx
Shadow Shadow

ئەوروپا گڕی لێ بەرزدەبێتەوە

20:54 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

دەستەی کەشناسی فەرەنسا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لەمرۆ هەینییەوە کەوتووەتە ژێر شەپۆلێکی گەرمای بەهێزەوە، کە زۆربەی ئەوروپای ناوەڕاستی گرتووەتەوە.

.

ئەمڕۆ هەینی دەستەی کەشناسی فەرەنسا 44.3 پلەی گەرمای لە وڵاتەکە تۆمار کرد، کە ئەو پلەیە لە هەرێمی فۆکڵوز لە باشووری وڵاتەکە تۆمارکراوە، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە کە لە 2003وە لە فەڕەنسا تۆمار نەکراوە.

.

وڵاتی ئەڵمانیاش کە ماوەی 70 ساڵە شەپۆلی هاوشێوەی بەخۆیەوە نەدیوە، پلەی گەرما تیایدا گەیشتووەتە 39 پلە.

.

لە 21ى تەموزی 2003 شەپۆلیكی هاوشێوەى گەرماى ئەمساڵ، ڕووی لە ئەوروپا کردووە، کە پلەی گەرمای فەڕەنسا گەیشتووە 44 پلە، هەر لەو ساڵەدا لە سەرانسەری جیهان 70 هەزار کەس بەهۆى گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل