fbpx
Shadow Shadow

ئەنگێڵا مێرکڵ: تا بارودۆخى وڵاتەکەیان لەبار نەبێت ناکرێت پەنابەرانى سورى بگەڕێنینەوە

21:42 چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕاوێژکارى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ناکرێت ئەو پەنابەرانەى سوریا کە بە وڵاتانى جیهاندا بڵاوبوونەتەوە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەى خۆیان، تا ئەو کاتەى بارودۆخێکى باشیان بۆ ئامادە نەکرێت بۆ گەڕانەوەیان.

,

ئەنگێڵا مێرکڵ، ڕاوێژکارى ئەڵمانیا لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەمیندارى گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەى بارودۆخى سوریا و گەڕانەوەى ئاوارە و پەنابەرانى سورى وتى: “پێویستە گەرەنتى هەبێت بۆ بارودۆخى پەنابەرانى سوریا لە ئەگەرى گەڕانەوەیان، ئەوەش بەدى نایات تا سیاسەت و دەستورى ئەو وڵاتە نەگۆڕدرێت”.

,

پاش بوونى ئەو گەرەنتییانە، پەناربەر و ئاوارە سورییەکانى نیشتەجێی تورکیا و ئوردن و لوبنان و تەنانەت ئەلمانیاش دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەى خۆیان، وەک مێرکڵ ئاماژەى پێکردووە.

,

لاى خۆشییەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرش ئاماژەى بەوەکردووە، قەیرانى سوریا ماوەیەکى درێژە بەردەوامە و گەلى سوریا نەهامەتییەکى زۆریان بینیوە.

,

بەگوێرەى ئەو ئامارانەى کۆمسیۆنى کاروبارى پەنابەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، لە وڵاتە جیاوازەکانى جیهاندا ژمارەى پەنابەرانى سوری گەیشتوەنەتە شەش ملیۆن کەس، کە 60%یان لە تورکیا نیشتەجێبوون.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەڵمانیا پێشوازى لە 750 هەزار پەنابەرى سوری کردووە، لەپاش تورکیا و لوبنانەوە سێیەم وڵاتە کە زۆرترین پەنابەرى ئەو وڵاتەى تێدابێت.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل